لاهور شێخ جەنگی: پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت

16 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمانکرد لە ئاندرو بیزلی كونسوڵى گشتی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لەدیدارێکدا گفتوگۆمانکرد لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی، هەروەها بابەتی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
رامانگەیاند کە دەبێت چیتر ململانێ سیاسیەکان تێکەڵ بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت، هەرێم و بەغدا بیر لە چارەسەری ریشەیی کێشەکان بکەنەوە و بگەنە رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت.
هەر لەو دیدارەدا باسمان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، کە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردبێت دوور لەهەر دەستێوەردانێکی دەرەکی، لەپێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.

بابهتی پهیوهندیدار