لێدوانی نوێی سودانی لەبارەی موچەى هەرێم

5 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی فیدراڵ تاوەکو ئێستا سورە لەسەر جێبەجێکردنى خاڵەکانى لێکتێگەیشتنى نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەنوێترین پەیامیدا جەختى کردوەتەوە تاوەکو 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە نەکرێت مووچە نانێردرێت. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕاگەیاند: ئێمە ناتوانین ئەو بڕە کەمە نەوتە وەربگرین، ژمارەکە زۆر لەو بڕە دوورە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

نزیکەى هەفتەیەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندى داوەو ناوەڕۆکى ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە جێبەجێبکات، 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بنێرێت، سەبارەت بەنەوتیش ئامادەیە ٨١ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت محەممەد شیاع سوودانی، لەتازەترین پەیامیدا ڕایگەیاندووە، مووچەی کوردستان نانێرم تاوەکو هەناردەی نەوت دەستپێنەکاتەوە و دەبێت 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕاستەوخۆ هەناردە بکرێت و ڕازی نیم بە کەمبوونەوەی بەرهەمى نەوت. 

شاندێکى تەکنیکى رۆژی 17ی ئەم مانگە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، دەرکەوتووە لەم دۆخەدا و دوای هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێمی کوردستان رۆژانە تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 80 هەزار بەرمیلی هەیە ئەو شاندە دواى گەڕانەوەى، ئەو زانیارییانە لەبارەی رێژەی بەرهەمی نەوت، دەداتەوە وەزارەتەکەی.
 
بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بێت، هەرێمی کوردستان رۆژانە دەتوانێت تەنیا 30 هەزار بەرمیل رادەست بکات، چونکە لە رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیش هاتبوو، هەرێمی کوردستان مافی هەیە بڕی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ مەبەستی بەکاربردنی ناوخۆیی بەکاربهێنێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاند، "رێککەوتنەکە بەو چەشنە کراوە کە رۆژانە 230 هەزار بەرمیل رادەست بکرێت؛ بۆیە ئێمە ناتوانین ئەو بڕە کەمە نەوتە وەربگرین. ژمارەکە زۆر لەو بڕە دوورە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە."

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەرێمی کوردستان تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی ئێستا رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات کە بە 230 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە مەزەندە کراوە؛ 50 هەزار بەرمیلی دیکەشى بۆ پێویستیی ناوخۆیی و بەرهەمە نەوتییەکان بەکاردەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار