لاهور شێخ جەنگى: قاچاخچێتى نەوت و دەرمان زیادیکردووە

دوێنێ



ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازییمانکرد لە ئەدریان ئایسلستەین كونسوڵى گشتی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا پیرۆزباییمان لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان لەو ئەرکە نوێیەدا.

هەر لەو دیدارەدا، بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها باسمان لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد کە بووەتەهۆی خراپبوونی گوزەرانی هاوڵاتیان، هەردوولا هاوڕابووین لەسەرئەوەی  پێویستە بەزووی چارەسەری ریشەیی کێشەکان بکرێت و لەمە زیاتر هاوڵاتیان باجی ناکۆکییەکان نەدەن.

لە درێژەی گفتوگۆکانمان، باسمان لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان کرد کە بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕن، دەبێت ڕێگری بکرێت لەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە بووەتە هۆی برسی کردنی خەڵک و وەستانی جوڵەی بازاڕ بەهۆی پێنەدانی مووچە و قۆرغکردنی کاری بازاڕ و پیشەوەران، زیادبوونی کاری بە قاچاغبردنی نەوت و دەرمان و خواردنى ماوە بەسەرچوو بە گشتى لە خاڵە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان و بە تایبەتى لە پارێزگاى سلێمانی خەریکە دەبێتە هۆی لەکەدارکردنی ناوی ئەم ناوچەیە، کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارن و هەر خۆشیان یارمەتیدەر و ڕێخۆشکەرن بۆ ئەوەى پارتی دیموکراتی کوردستانیش جگە لە هەولێر و دهۆک کاری قاچاغ و نایاساییەکانى لەم سنوورەوە زیاتر بکات.

سەرەڕاى نەبوونی مووچە و خراپی بژێوی، نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و نەمانی دادپەروەری لەنێو دامودەزگا حیزبی و حکومییەکان بوونەتە هۆی بێزاربوون و بێهیوابوونی هاوڵاتیان لە دەسەڵات، هەروەها نەمانی متمانەی خەڵک و  دەستوەردانی حیزبی لە کاروبارى دادگاکان لە لایەک و دەستخستنە ناو کاروباری هێزە ئەمنییەکان لەلایەن سەرۆکی یەکێتی لەلایەکى ترەوە، هێندەی تر بووەتەهۆی بێزاری و وەڕەسبوونی هاوڵاتیان و نەمانی متمانەیان بۆ پارێزراوی گیان و ماڵیان، هەربۆیە ئەم دۆخەی کە دروستکراوە چیتر لەلای ئێمە قابیلی قبوڵ نییە و هەڵوێستی توند وەردەگرین بەرامبەر ئەوانەی کە بەرپرسیارن لە تێکدانی ژیانی هاوڵاتیان. 

لە تەوەرێکی تردا، باسمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، کە پێویستە جیاواز لە هەڵبژاردنی رابردووی هەرێمی کوردستان، دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردبێت و دووربێت لەهەر دەستێوەردانێک،  وەک بەرەی گەل جەختمان کردەوە ئەگەر هەڵبژاردنێکی تەندروست و دادپەروەر نەبێت، سەرباری هەموو ئامادەکارییەکانمان بەڵام ئامادەی بەشداریکردنی هەڵبژاردنێکی دووبارە دیزاینکراو نابینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار