شاخەوان عەبدوڵا: فشار هەیە پەلەبکرێت لە خەرجکردنی موچە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "گوشارێک هەیە بۆئەوەی پەلە بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچە."
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەبێ بڕیاری دادگەی فیدراڵی مووچەی مانگی پێنج خەرجکرا، "دەبێت مووچەکانی مانگەکانی شەش و حەوتیش خەرجبکرێت."
بە گوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دروستبوونی هەر گرفتێک بۆ مووچە "سیاسییە" و لەبارەی رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستانیش گوتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە وەکو خۆی."
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشى وت حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی بەغدادی ئاگاداركردووە كە ئامادەیە نەوت رادەستبكات.
ئەوەش دەخاتەڕوو ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوەمان هەبوو، ئەوانیش پێیانوایە چیتر نابێت حكومەتی فیدراڵی موماتەڵە بەم بابەتەوە بكات، فشارێك هەیە بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە هەناردەكردنەوەی نەوت و خەرجكردنی موچەی هەردوو مانگەكە.
لەسەرەتاوە هیچ بیانوویەك نەبووە بۆ بڕینی موچە، ئەوەی كە هەبووە سیاسییە، ئێستاش سیاسییە، ئەگەر بەبیرتان بێت ئەیانوت دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی لێرە نین، دەبێت دادگای فیدراڵی پێمان بڵێ لە دەرەوەی یاسا چی بكەین! كەچی بەبێ دادوەرەكانیش موچەی مانگی پێنجیان نارد.
حكومەتی عێراق خۆیان سەیری بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، خۆیان ئەزانن چ گروپێك كێڵگەكانی هەرێمی كردوەتە ئامانج.. ئێمەش ناوی ئەو گروپانەمان بە وردەكارییەوە لایە، بۆیە موحاسەبەی ئەوان بكەن نەك خەڵكی كوردستان.
بۆ ئەم قۆناغە چەنێك نەوت هەبێت هەرێمی كوردستان ئەوەندە رادەست دەكات.
هەندێك یاسا هەیە بۆ توێژێكی دیاریكراوە، بەڵام زیانەكەی بۆ هەموو عێراقە، ئەم پەیامە سوننەو شیعەكانیش لێی تێگەیشتوون. دەرچواندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی مەترسی گەورە دروست دەكات لەسەر عێراق و پەیامی لایەنی تریش لەسەر ئەم بابەتە روونە، بۆیە ئێمە پێمان وایە كاتی ئەوە نییە ئەم یاسایە دەرچێت.
