پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن پەیڕەوەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکاتە کوردى

3 كاتژمێر لەمەوپێش



پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، لەڕروانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، دە ژمارەی لە پەیڕەوەکانی هەڵبژاردنەکەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و رۆشنبیریی هەڵبژاردن لە کۆمەڵگەی کوردیدا و هاوکات هاندانێکیش بێت بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەوەی لەمەودوا گرنگی زیاتر بە  زمانی کوردی بدات لە بڵاوکراوەکانی خۆیدا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرمەبنای چێوەی یاسایی هەڵبژاردنەکە و بە مەبەستی رێکخستن و رووماڵکردنی رەهەندەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتری و هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن دەرچوواندووە.

وا بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژدە بازنەی هەڵبژاردن (پارێزگا)دا بەڕێوەبچێت بە سیستمی هەڵبژاردنی لیستی کراوەی نوێنەرایەتی رێژەیی و کردەی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی بە شێوازی سانتلیگۆی هەموارکراو دەبێت بە پلەی (1,7).

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ئەم بایەتە سەردانى ئەم ئەم لینکە بکە...

https://kielection.wordpress.com/2025/07/31/%d9%be%db%95%db%8c%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%95-%d9%be%db%95%db%8c%da%95%db%95%d9%88%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%ac%d9%88%d9%85%db%95%d9%86%db%8c-%da%a9%db%86%d9%85%d8%b3/

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار