لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی وەزارەتى دارایی عێراق کرا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم، ئەمرؤ لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

لەڕاگەیەندراوێکێدا وەزارەتى ناوبراو دەلێت: ڕۆژی یەک شەممە ( ٣ ی ئابی٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. 

ناردنى لیستى موچەى مانگى حەوت لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی شەش کە بڕی 120 ملیار دینارە ئامادەکردووە و چاوەڕێی بڕیارە تاوەکوو بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش جێبەجێکردووە، لیستی مووچەی مانگی شەش و حەوت و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی ڕادەستکردووە، لە ئێستادا داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە و ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بە‌غدا کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە نوێترین هەڵوێستیدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنەكە ڕایگەیاندووە كە، ڕێككەوتنەكە تەنیا بۆ مانگێك بووە نەك دوو مانگ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار