نێچيرڤان بارزانى: هێشتا نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختدا ده‌ژين

7 كاتژمێر لەمەوپێش
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایدەگەیەنێت جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى و حكوومه‌تى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى دهكهينهوه.
بە بۆنەى ساڵيادى جينۆسايدى ئێزدييانەوە نێچيرڤان بارزانى پهيامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوە هاتووە کەخوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا دهكهينهوه كه هه‌ميشه پارێزهريان ده‌بين و تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگهكهمان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەقى پەیامەکە
ئه‌مڕۆ يادى بهئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان دهكهينهوه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييهى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرييهكين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو دهڕوانين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينهكانيان.
مايه‌ى داخ و نيگهرانييهكى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و دهروونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يهكلاكردنهوهى ئه‌جێندا ههرێمييهكان بن.
ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى دهكهينهوه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويهكهوه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت.
سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمهڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش.
خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا دهكهينهوه كه هه‌ميشه پارێزهريان ده‌بين و تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگهكهمان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سڵاو له ياد و گيانى قوربانييانى ئێزدى و له ئيراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگريى ئێزدييان. سڵاو له ياد و گيانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گيانيان به‌خشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
