هەسەدە: هێزەکانی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چوار بنکەمان

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە دەڵێن: بەرەبەیانی ئەمڕۆ  هێزەکانی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چوار بنکەمان لە گوندی ئیمام، شەڕڤانانى هەسەدە لە 20 خولەکدا رووبەڕووی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختى کردەوە  دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە هەڵکشانێکی بێپاساوە، هاوکات حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی ئەم رەفتارانە دەزانێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەى هێزەکانى هەسەدەدا ئەوەش خراوەتەڕوو هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و بەرگرییان لە پێگەی خۆیان کردووە، شەڕی بۆ ماوە 20 خولەک بەردەوام بووە

دەشلێن: دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوانی ئەو هێرشانە جەبێتە هۆی درووست بوونی گرژی زیاتر و مەترسیی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە درووست دەکات.

هاوکات دووپاتى ئەوەدەکەنەوە کە حکومەتی دیمەشق بەرپرسیاری ئەو هەڵوسکەوتانەیە، لەبەیاننامەکەدا هاتووە: هێزەکانمان ئەمڕۆ لە هەرکاتێک زیاتر ئامادەن بۆ بەکارهێنانی مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە بەوپەڕی هێز و ئیرادەوە.

هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە بەوشێوەیەی پێویست دەكات بۆ بەرگریکردن لە پێگەو شەڕڤانەكانیان، بەوهۆیەوە پێکدادان سەریهەڵدا کە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەردەوام بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار