زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری بەرزکرایەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگە و پلەداری داوە. ئەم بڕیارە ئەو کارمەندانە دەگرێتەوە کە سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەن و لە چوارچێوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2025دا دێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، بڕیارەکە پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری و بەپێی ماددەی 14 لە سیستمی ژمارە 6ی ساڵی 2011ی تایبەت بە پەیڕەوی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە (یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007) دەرچووە.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە (6033) کراوە، کە لە ساڵی 2011 دەرچووە و تایبەتە بە رێنوێنییەکانی پلە بەرزکردنەوە.
پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و ئەفسەران بەپێی خشتەیەکی ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەم بڕیارە نوێیە وەکو بەشێک لە ماف و شایستەکانی ئەو پێشمەرگانە دێت کە مەرجەکانی پلەبەرزکردنەوەیان تێدایە.
