دەستەی مافی مرۆڤ: هونەر رەشید ئاغا لەژیاندایەو تەندروستیی جێگیرە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی تەندروستیی هونەر رەشید ئاغا بڵاوکردەوەو دەڵێت: دوای بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت تەندروستیی جێگیرە و هیچ کێشەیەکی نییە.

لەماوەی رابردوودا دەنگۆی مردنی  هونەر رەشید ئاغا بڵاوکراوەیەوە، بەپێى ڕاگەیەندراوێکیان، ئەمرۆ دووشەممە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدوا داچونیان بۆ دۆسیەی ناوبراو کردوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەسەر فەرمانی سەرۆکی دەستە مونایاقۆ تیمێکی دەستەی ڕاسپێردراوە بۆ بەدوا داچونى کەیسی ناوبراوو تیمەکەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریان کردو لەنزیکەوە لەکەڵ ئیدارەی ئاسایش گفتوگۆیان کردوە.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاساو پاراستنی مافی مرۆڤ تاڤگە عمر ئاماژەی بەوە کردووە دوای سەردانی کردن و دڵنیابونەوە لەتەندروستی  هونەر رەشید ئاغا لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی نیەو لەچوارچێوەی ڕیکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و ماوەی یاسایی خۆی بەسەر دەبات و دەستەش بەردەوام دەبێت لەبەدوا داچونەکان لەهەر کاتێکدا پێویست بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار