وەزیری نەوتی عێراق: 80 هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێم وەردەگرین

6 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان ئێستا ڕۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانەیە و رێککەتووین 80 هەزار بەرمیلیان لێوەربگرین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنیوەزیری نەوتی عێراق سەردانی کۆمپانیای نەوتی باکووری کرد لە کەرکووک و رایگەیاند، وەبەرهێنان لە کەرتی سووتەمەنی کەرکووک زیاتر دەکەین. هەروەها گوتی، هەرێمی کوردستان 130 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و 50 هەزار لەو بڕە بۆ نێوخۆیە.

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: ئێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان بەردەوامەو ڕۆژانەى نزیکەی 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانەیە.

ئەو وتیشى: رێککەتووین لەگەڵ هەرێمی کوردستان 80 هەزار بەرمیلەکەی دیکە وەری دەگرین و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکەین.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بەیاوەرى شاندێکى باڵاى وەزارەتەکەى ئەمڕۆ گەیشتە کەرکووک و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگاکە لەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازیی لێکرا.
 
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە مەبەستەکانی سەردانەکەی وەزیری نەوت، کردنەوەی وێستگەی نەوتی شێدارە، کە بۆ جیاکردنەوەی ئەو نەوتەیە تێکەڵ بە ئاو بووە.
 
مەبەستێکی دیکەی سەردانەکەی وەزیر، کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ کۆمپانیای BPی بەریتانی، کە ئێستا ئەو کۆمپانیایە خەریکی پەرەپێدانی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووکە.
 
هەروەها حەیان عەبدولغەنی پاڵاوگەی بەرهەم لە گورگەچاڵ و باڵەخانەیەکیش لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکوور دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار