پڕۆژەی ڕووناکی: لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی کارەبای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێر

4 كاتژمێر لەمەوپێش



پڕۆژەی ڕووناکی:  لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی کارەبای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێر

پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێری.

پڕۆژەی ڕووناکی کە پڕۆژەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەوێتە کار.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پڕۆژەکەدا هاتووە: “لەگەڵ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند “هیوادارم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەی زیاتری ئەم دەڤەرە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاش چوار مانگ، پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و کۆتایی ئەم مانگە تەواوی پارێزگاکە دەبێتە 24 کاتژمێری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار