ڕۆژنامەی (الصباح): هەناردەی نەوت تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە؛ دانوستانەکان گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی بەمنزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێدەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام دانوستانەکانی گەیشتوەتە قۆناغی پێشکەوتووی باش، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوەتەوە. 

هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەکە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتەوە، ناوەڕۆکی ئەو کۆبونەوەیەی ئاشکرا کردووە کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەبارەی کەرتی وزەوە ئەنجامدراوە و بڵاوی کردوەتەوە، وەزارەتی نەوت بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی هەنگاو دەبێت، لەم ماوەیەدا سەرجەم لێکتێگەیشتنە هونەریی و لۆجستییەکانی پەیوەست بە هەناردەی نەوت یەکلایی دەکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە؛ کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە رووی هونەریی و لۆجستییەوە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و کارەکان بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی دەڕۆن.

لەلایەکى دیکەوە دوێنێ (چوارشەممە) لە کەرکووک حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی "سبەی و دوو سبەی" هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار