پۆلیسى هەڵەبجە: ئەو تۆمەتبارەى دوو گەنجەکەى کوشت خۆى ڕادەستکرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش
رۆژی 5ـی ئەم مانگە، کاتژمێر سێ لە گەڕەکی فەرمانبەرانى هەڵەبجە ماتۆڕسوارێک تەقە دەکات و بەوهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکى دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەڵێن: تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیرکراوەو تەمەنى ۲۰۰۳ دانیشتوی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووەو لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە.
لەڕۆژى ڕوداوەکەدا پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا وتیان: "دوو کەس بە ناوەکانی (ب، ج، ف) تەمەن 20 ساڵ و (ش، م، ا). هەروەها کەسێکی 31 ساڵ بە ناوی (پ. م . ت) بریندار بووە". پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکراون و بە گوێرەی مادەی 406ـی تایبەت بە کوشتن دەدرێنە دادگە. لەبارەی شوێنی رووداوەکەوە ئەوە ئاشکرا کە گەنجەکان لە بەردەم ماڵی خۆیاندا دانیشتوون.
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیس
بابەت ڕونکردنەوە
تۆمەتباری ڕوداوەکەی بەرواری ٥/ ٨/ ۲۰۲٥ دەستگیرکرا کەبەهۆیەوە دووکەس کوژران و کەسێک برینداربوو، پاش ئەوەی لەبەرواری ٥/ ٨/ ۲۰۲٥ کاتژمێر ۳ بەرەبەیان کەسێک کە بە سواری ماتۆڕسکیل و کڵاوی لەسەردابوە
تەقە لە سێ گەنج کرد لەگەڕەکی فەرمانبەران کەلەئەنجامدا دوو گەنجیان گیان لەدەست دەدەن و کەسێکی کەیان بریندار دەبێت.
دەست بەجێ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکرد پاش هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری شوێنی ڕووداوەکە و وەرگرتنی ووتەی شاهیدی ڕووداو توانرا بکوژی ڕووداوەکە دیاری بکرێت مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی ناوشار/ بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچونیان کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
سەرئەنجام تۆمەتبار (ش . ف .ع)موالید ۲۰۰۳ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووە لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەمادەی (٤۰٦)ی.س.ع ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
