هەپەگە: سەرەڕای ئاگربەست هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایدەگەیەنێت سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامن.
لەڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەڵێن: هێرشەکانی سوپای تورک لە 24ـی تەممووزەوە تا 7ـی ئاب بۆ سەر هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بوون.
هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو لە 24ـی تەممووزدا تونێلەکانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی سنێنی هەرێمی خواکوڕک 4 جار بە درۆنی بۆمب هەڵگر بۆردومان کران.
لەڕاگەیەندراوەکەى هەپەگەدا باس لەوەدەکەن لە 25، 27، 28 و 30ـی تەممووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێرێ زین لەهەرێمی خواکوڕک بە چەکی قورس، تۆپ و هۆڤیتزەر 22جار بۆردومان کراوە.
هێرشەکانى تورکیا بەردەوامبووەو لە نێوان 24ـی تەممووز هەتا 3ـی ئاب، گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە ڕۆژئاوا زاپی هەرێمی شەهید دەلیل 32 جار بە چەکی قورس و هاوەن بۆردومان کراوە.
هەپەگە لەبەشێکى دیکەدا دەشڵێن: لە نێوان 27ـی تەممووز هەتا 7ـی ئاب، لە زاپ، مەتینا، خواکوڕک، گارێ و قەندیل، جموجۆڵی فڕۆکەی سیخوڕی و IHA و SIHA بەردەوام بووە.
ئاماژە بەوە کراوە کە تونێلەکان ٥٨ جار بە چەکی قورس وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە و هۆڤیتزەر بۆردومان کراون.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، جگە لە چالاکییەکانی سیخوڕی کە ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج، وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دروستکردنی ڕێگاوبان بۆ مەبەستی "داگیرکردن" لە ناوچەکانی زاپ، مێتینە، و خاکورکێ بەردەوام بووە.
