سوریا هێز لە نزیک ناوچەکانى هەسەدە کۆدەکاتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی سوریا هێزی سەربازیی بۆ گوندەکانى رۆژهەڵاتی حەلەب و رەقە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا گواستووەتەوە، کە ئەو ناوچانە هاوسنوورن لەگەڵ ئەو ناوچانەى لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى سوریاى دیموکراتن.

ئاژانسى هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە رۆژى یەکشەممەوە وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی گەورەی رەوانەی ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین و گوندەکانى رۆژهەڵاتی حەلەب کردووە، هەروەها هێزی سەربازی دیکەش لە فیرقەی 60 و 76ـی وەزارەتی بەرگرییەوە گەیشتوونەتە ناوچەی زاملە لە باشووری رەقە”.

ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، ئەو هێزە سەربازییانەی گەیشتوونەتە ناوچەکانی بەنداوی تشرین، دێرحەفەر و زاملە، دوای گرژییەکانى ئەم دواییەى نێوان هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا و هێزەکانى سوریاى دیموکرات بووە.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە کردووە، تائێستا هیچ شتێکى فەرمى لەبارەى جوڵەى هێزەکان و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نزیک حەلەب بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات نییە، بەڵام رەنگە ئەمە پەیوەندى بە گرژییەکانى ئەم دواییە و کاردانەوەکانى ئەو کۆنفرانسەوە بێت، کە رۆژی هەینی لە حەسەکە بەڕێوەچوو.

بە گوێرەى ئاژانسەکە، کە قسەى لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکى دیمەشق کردووە، ئەو کۆنفرانسە بە مەترسی بۆ سەر پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوپاى دیموکرات دەزانن، هەر ئەوەشە کاردانەوەى زۆرى دروست کردووە.

یەکەم کاردانەوەى دیمەشق کۆنفرانسی حەسەکە ئەوە بوو، کە گفتوگۆکانى پاریسى بۆ رێککەوتن لەگەڵ قامیشلۆ هەڵپەسادر، کە بڕیار بوو بەم نزیکانە بەڕێوەبچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار