ئەمڕۆ تەرمی نورەدین سۆفی دەبرێتە قامیشلۆو بەخاک دەسپێردرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



تەرمی نورەدین سۆفی، گەیشتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شارۆچکەی دێرکەوە بەرەو قامیشلۆ بەڕێدەکرێت و دواتر لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکدەسپێردرێت.

نورەدین سۆفی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بوو، کە لە 6ـی نیسانی 2021 و لە کاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان، لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە کراوەتەئامانج و گیانی لەدەستداوە.

هەر لە سەعاتەکانی سەرەتای بەیانییەوە هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کانتۆنی سیزیرەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەی دێریک وێتانی کرد بۆ وەرگرتنی تەرمەکە.

بڕیارە کاروانەکە لە گیرکێ لێگێ، چیلەکسە و تیربەسپیێ بەدرێژایی ڕێگاکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێبکرێت. 

کاتێک تەرمەکە دەگاتە قامیشلۆ، کاتژمێر ١٧:٠٠ لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی مارس مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوە شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی دەلیل سەروکسان بەخاک دەسپێردرێت.

دوێنێ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەواڵی گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی و کۆچەرۆ ئورفا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، "فەرماندەکانی هەسەدە لە قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، چوونەتە لای بنەماڵەی نورەدین سۆفی و هەواڵی گیانلەدەستدانیان پێڕاگەیاندوون".

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، ئۆجەلان داوایکردووە رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەخاکسپاردنى نورەدین سۆفی رێکبخرێت.

نورەدین سۆفى ناوى راستەقینەى خەڵەف محەمەدە، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و لە ساڵى 1990 پەیوەندى بە ریزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستانەوە کردووە، لە ساڵى 2009 بووەتە فەرماندەى ناوەندیى پاراستنى گەل، لەپاش ساڵى 2015 گەڕاوەتە رۆژئاواى کوردستان.

کۆچەرۆ ئۆرفا، ناوى راستەقینەى مەتین ئەرسلانە و خزمى عەبدوڵا ئۆجەلان و ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى کرێکارانى کوردستان بووە، لە چوارى تشرینى دووەمى 2019 گیانی لەدەستداوە و لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچەرۆ،  عومەر ئۆجەلان، برازاى ئۆجەلان و پەرلەمانتارى پارتى دەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دڵتەنگى خۆى بە هەواڵى گیانلەدەستدانى کۆچەرۆ ئۆرفا پیشانداوە و ئاشکرایکردووە، کۆچەرۆ ئۆرفا خاڵۆزایەتى.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار