سبەی ئەنجومەنی وەزیران موچەی هەرێم یەكلادەكاتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ماڵپەری" بەغداد ئەلیەوم" لەزاری  سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: ئەنجومەنی وەزیران لە میانی دانیشتنی خۆیدا، کە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڕیار لەبارەی پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە: ئەمڕۆ یان سبەی حکومەتی هەرێم داهاتە ناوخۆییەکانی رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات.

رونیشكردەوە: حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکانی مانگی ئەیلولی داهاتوو.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دانوستانی دارایی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمدایە، بۆ گرێدانی خەرجکردنی موچە بە ناردنى داهاتەکان بۆ خەزێنەی فیدراڵی، بەپێی بڕگەکانی یاسای بودجە.

لەلایەکى دیکەوە بۆ چارسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بگاتە بەغدا .

شاندەکە بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، ئامانجی سەردانی ئەم شاندە چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتە، بەتایبەت مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی دواتریش.

شاندەکە سبەی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار