عیراق بە مەرج موچەی مانگی شەش خەرج دەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی عیراق بە مەرج رازی بووە موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە مەرج درا.

سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە كۆی دەنگ بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دا.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە، بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە بە مەرجى ئەوەیە  داواکاریەکانى پێشووى جێبەجێبکرێت وەک ناردنی 120 ملیار و رادەستکردنی نەوت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندوە مووچەی مانگی شەشی وەک نیازپاکییەک دەنێێت و ئەم پارە ناردنە تەنها بۆ مووچەی مانگی شەشە.

مەرجەکانی حکومەتی عیراق بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی شەش: 

لەماوەی 72 کاتژمێردا هەرێم گرفتەکانی لەگەڵ بەغداد لەبارەی داهاتی نانەوتی و کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان چارەسەر بکات.

 حکومەتی هەرێم 120 ملیار دینار رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکات.

كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێم پابەند بن بە گرێبەستەكانیان و كۆسپەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی نەوت لاببەن و بەپەلە دەست بە بەرهەمهێنان بكەنەوە بەو نرخەی كە حكومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنان دیاریكردووە كە 16 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك. 
لەسەر ئەم بنەمایە پێشبینی دەكرێت رەوانەكردنی موچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم بكەوێتە هەفتەی ئایندەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار