رێبوار تەها وەڵامى شاخەوان عەبدوڵا دەداتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
نوسینگەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ڕایدەگەیەنێت رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی تەنها و تەنها تایبەتە بە جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە لە فەرمانگەی گشتیی کارەبای کەرکوک.
لەڕاگەیەندراوەکەى نوسینگەی رێبوار تەهادا ئەوەش هاتووە ئەگەر کەسانێک نیازیان هەبێت شوێنی دیکە بخەنە سەر ئەم بڕیارە، هەوڵەکانیان تەنها لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە.
هەروەها دەشڵێت: دەبوو شاخەوان عەبدوڵا، دەقی نووسراو و رەزامەندییەکەی سودانى بڵاوبکردایەتەوە، بۆ ئەوەی هیچ تەمومژ و لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ بابەتەکە دروست نەبێت.
پێشتر شاخەوان عەبدوڵا جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق نوسراوێک بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردبوو، بەپێی ئەم نوسراوە بێت شوان و لەیلان و سەرگەران ویایچی و تازەو پردێ وداقوق و دووبز خراونەتە سەر حەویجە.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، فێڵیان لەپارێزگارى کەرکوک کردووە و نوسراویان بۆ حەویجە پێکردووە کەچی ئەو شوێنانەیان خستوەتە سەر بەپیلانی وەزیرێک.
ئەمە کارەساتە …..
شاخەوان عەبدوڵا جێگرێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
بەپێی ئەم نوسراوە بێت شوان و لەیلان و سەرگەران ویایچی و تازەو پردێ وداقوق و دووبز خرایە سەر حەویجە ، بەپێ ئەم نورسراوە بێت ئیتر خانەوادەیەکی شەهیدی شوان و لەیلان و دووبزو پردێ و ئەوناوچانە ئەگەر پێویستیان بە عامودێک بێت دەبێت بچن داوا لە حەویجە بکەن بۆیان دابین بکات ، هەڵبەتە بۆ ئەم بابەتە زۆر نیگەران بوم و لەگەڵ بەریز زیاد وەزیری کارەبا قسەم کردو وتم لەسەرچی ئەساسێک ئەمەت کردوە ؟ سەرەتا ئاگادار نەبو دوای کەمێک پەیوەندی کردەوە توشی شۆکی کردم وتی دکتۆر خۆتان داواتان کردوە نوسراوێکی بۆناردم بەراستی پێم سەیر بو بینیم نوسراوێکی پارێزگا بەژمارە ٦٣٦ لەبەرواری ٢٠٢٥/٤/١٧ و بەئیمزای کاک ریبوار کراوە بۆ سەرۆک وەزیران و ئەویش هامشی کردوە لەوەشدا فێڵێکیان لەپارێزگار کردوە نوسراویان بۆ حەویجە پێ کردوە کەچی ئەو شوێنانەیان خستوەتە سەر بەپیلانی وەزیریک ، وتم دەبێت ئەو نوسراوە هەڵوەشێتەوە رەزامەندی دا بەڵام داوای کرد نوسراوێک بکرێت لەلایەن پارێزگارەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ، بۆیە کاک رێبوار هەتا ئەو ناوچانەش بەدەردی قائمقامی دووبزو داقوق و فەرمانگەی کشتوکاڵ نەچوە نوسراوێک بکەو باقی لەسەر من چونکە نەمێژوو نەخەڵکی ئەوناچانە رەحم ناکەن.
