بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا پێکهێنانی کابینەی نوێیان تاوتوێ کرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بارزانی و هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئابی 2025 لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە دیدارەكەدا كە گویندەلن گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەیی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوت ئاڵوگۆڕ کران و پاڵپشتیی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمەریکی کە بەپێی یاسا و دەستور ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ئەنجامداوە دووپاتکرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.

لەلایەکی دیکەوە وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بارودۆخی سووریا و پێشوەچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیی هەنگاوە ئەرێنییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار