نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی: سەرۆكی یەكێتی دەیەوێت لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بكات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەك لە نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی، بەهاوڵاتى ڕاگەیاند: سەرۆكی یەكێتی دەیەوێت دادگا بەكاربێهێنێت.. تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بكات.

سەرچاوەکەى نوسینەگەی لاهور شێخ جەنگی، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد "سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی سیناریۆییەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشوی، تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات."

بەپێى زانیاریەکانى هاوڵاتى فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند کەسێکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی دەرچووە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ هاوڵاتى، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی نزیکی لاهور شێخ جەنگی دەرچووە و بەرپرسانی ئەمنی داوای ڕادەستکردنیان دەکەن، هێزە ئەمنییەکانیش بەوهۆیەوە کەوتوونەتە ئینزارەوە.

سەرچاوەکان وتیان: ئەو چەند کەسە کە ژمارەیان نازانرێت، تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "کردەوەی ئەمنی" لە ماوەکانی ڕابردوودا.

هاوکات سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی کەوتونەتە ئینزارەوە و سەرجەم بازگەکان گیراون بۆ ڕێگرییکردن لە ئەگەری هەڵهاتنی ئەو کەسانەی کە وەک دەوترێت "داواکراون".

بەهۆى پێدانی فەرمانگەكە بە بازگەكانی سلێمانی، قەرەباڵغییەكی زۆر لەو بازگانە دروست بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار