مەسرور بارزانی: دەست بەجێ پێکدادانەکان ڕابگیرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانى هەرێم لەبارەی دۆخی سلێمانی هاتە دەنگ و دەڵێت گرژی و پێکدادانەکان ڕابگیرێن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن
دەقى پەیامەکە..
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت.
لە گەل هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێن ڕشتن و توندو تیژی بگیرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

