سەڵاحەدین بەهادین هۆشداری دەدات

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، ڕایدەگەیەنێت ، کەی ڕەوایە ناسەقامگیری ئەمنی زیاد بکرێ و خوێنی رۆڵەی میلەتەکەمان برژێت، ویرای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە.
بەهۆى پێکدادان و شەڕەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى سلێمانى، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکى بڵاوکردەوە.
دەقى پەیامەکە
پەیامێک لە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە
بەداخ و حەسرەتەوە شەوی رابردوو لە سلێمانی بەدیار پێشهاتێکی نەخوازراوی ناخۆشەوە بووین، لەم کات و ساتەدا کە هاوڵاتیان چاوەڕێی موچە وسەقامگیری بژێوی بوون و میللەتەکەمان لەبەردەدم چەندین تەحەدیاتە، کەی ڕەوایە ناسەقامگیری ئەمنی بۆ زیاد بکرێ و خوێنی رۆڵەی میلەتەکەمان برژێت، ویرای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە.
دەخوازین پەنا بۆ یاسا وداگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان .

