سەرۆكایەتی كۆمار: نیگەرانیین چاودێریی ڕووداوەکەمان دەکرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆكایەتی كۆماری عیراق راگەیەنراوێكی لەبارەی روداوەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، جەخت لە دانبەخۆداگرتن و پابەند بوون بە رێكارە یاسایی و دادوەرییەكان دەكەنەوە.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە: سەرۆکایەتیی کۆمار بەنیگەرانییەوە چاودێریی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کرد کە شاری سلێمانی بەخۆیەوە بینی.

دەقى بەیاننامەکە..

سەرۆکایەتیی کۆمار بەنیگەرانییەوە چاودێریی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کرد کە شاری سلێمانی بەخۆیەوە بینی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە شارەکەدا و برینداربوونی ژمارەیەکی تر.

جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی دانبەخۆداگرتن و پەنابردنە بەر ڕێکارە یاسایی و دادوەرییەکان بەپێی دەستوور و دوور لە توندوتیژی، بە شێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری بچەسپێنێت و ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتیان بپارێزێت.

هەروەها سەرۆکایەتیی کۆمار  سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکات، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. 

خوای گەورە سلێمانی و دانیشتووانەکەی و هەموو عێراقییەکان لە هەموو ناخۆشی و خراپەیەک بپارێزێت.

سەرۆکایەتیی کۆمار
هەینی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار