نوسینگەى مەسرور بارزانى: هێزەکەى دوێنێ هى یەکێتیى بوە نەک حکومەت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل بووە .

لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەدا کەلەبارەی شەڕەکەى لالەزارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقاگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.

دەقى ڕاگەیەنراوەکەى نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە:
هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلامار دان. 

سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێڕشەکە ئەنجام درا و کوژراو برینداری لێ کەوتەوە. 

زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقاگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار