ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوان دژی هێرشەکەى لالەزار هاتنە دەنگ

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوان لەدژی هێرشە چەکدارییەکەی سەر لالەزار هاتنەدەنگ و داوا دەکەن چەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان بەکارنەهێنرێت و ترس و دڵەراوکێ لای خەڵک بڵاونەکەنەوە.

لەدرێژەی پەیامەكەدا داوا دەكەن ،ئەم ترس و تۆقاندنە ڕابگرن و ئاماژە بەوەكراوە،"ڕوداوی هۆتێل لالەزارو هێنانی تانك و زریپۆش و چەكی قورس بۆ ناو شارو بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی سیاسی نێوان دوو هێزو  ڕوداو گەلی پێشتر پێمان دەڵێن لەم وڵاتە هێشتا چەك سەرداری گشتەو ئاوەزو بیركردنەوەی ئاوەزیانە بۆ چارەسەری كێشە بونی نیە، بەسەربازگە كردنی شار، شكۆ شكاندنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگا لەدۆسیەی شێروان شێروانیەوە تا داننان بەدەستوەردانی سیاسی، هەوڵدان بۆ قڕو قەپ پێكردنی دەنگانی ناڕازی، بێبایەخكردنی ئازادی، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كوردستان بەرەو تونێڵێكی تاریك دەبرێت".

بەبیرهێنانەوەی ساڵانی ڕابردوو بەراورد بەئێستا، ئەوە خراوەتەڕوو "لەم كوردستانە ساڵانی هەشتا یەك زانكۆ هەبوو، هەمیشە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزو بەعس زیڕەی كردبوو لەدەستی، بۆیە دەیگوازتەوەو بەردەوام سەركوتی دەكرد ، ئێستا دەیان زانكۆی حكومی و ئەهلی هەیە ، دەسەڵات نوزەی لێبڕیون، بەئاستەم دەنگی نەخێر نابیسی كەواتە ئەمە هەنگاو نانە بەرەو ستەمكاری ڕەهاو پێچەوانەی ئەو پەیام و پەیڕەو سیاسەتەی دەسەڵات خۆیشێتی".

لەبارەی دۆخی بێ موچەیشەوە، تیشكخراوەتە سەر ئەوەی،" خەڵك بێموچە دەكرێت، بێژیان دەكرێت، بێهەڵوێست دەكرێت، ناچار دەكرێت پەنا بەرێتە بەر ئەو بەغدایەی بەدرێژای حوكمڕانی ستەمی لێكردوە، لەم لاشەوە هەڕەشەو تۆقاندن بەردەوامە، پێویستە هەردوو حزبی دەسەڵات، لەخۆیان بپرسن چی تر ماوە بیكەن، هەر بەڕاست ئەوان ئەو هەموو ساڵە بۆ ئەم حوكمڕانیە بەناو خۆماڵیە تێكۆشاون".

دوپاتیش كراوەتەوە، ناكرێت هیچ ناكۆكیەك لەناو جەرگەی شاردا بەچەك یەكلایبكرێتەوە، شار یانی جیاوازی و پێكەوە ژیان، شار شاری یەك لایەن و یەك گروپ و یەك حزب و یەك بنەماڵە نیە، شار موڵكی هەموو هاوڵاتیەكانێتی، ناكرێت دۆسیەی یاسایی بەبڕیاری حزبی و هێزی چەكدار یەكلایی بكرێتەوە، ناكرێت بێ‌ هیچ پاساوێك كەناڵی میدیایی دابخرێت، ناكرێت ئەو چەك و چۆڵەی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش داویانە بەیەكێتی و پارتی و حكومەت، لە شەڕی خۆ بە خۆدا بە كار بهێنرێت، لەبەر ئەوەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەشێوێت و متمانەی هەموو لایەك لە دەست دەدرێت".

هەر لەو ڕوانگەیەشەوە هەڵمەتێكیان لەژێر ناوی"نەخێر بۆ ترس و تۆقاندن" ڕاگەیاندوەو داواش دەكەن پشتگیری هەڵمەتەكە بكرێت.
ناوەكان:..
شوان محەمەد   ڕۆژنامەنوس 
عەزیز ڕەوف  نوسەر مامۆستای زانكۆ 
عەبدولڕەزاق شەریف  سیاسی نوسەر 
ئاسۆس هەردی  ڕۆژنامەنوس 
سان سارڤان  میدیا كاری ژینگەی 
لەتیف فاتیح فەرەج   نوسەر 
ڕزگار مستەفا  نوسەر  پێشمەرگەی شاخ 
كەمال ڕەئوف  ڕۆژنامەوان 
دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنوس 
دكتۆر جەعفەر عەلی  مامۆستای زانكۆ 
هاوكار عیزەت ڕۆژنامەنوس 
تاگۆر زەردەشت  نوسەر 
هیوا سەید سەلیم   نوسەر 
زۆزك سابیر ڕۆژنامەنوس 
هەندرێن شێخ ڕاغب  رۆژنامەنوس 
گەلاڤێز هەمزی  چالاكوان 
كاروان سابیر رۆژنامەنوس 
كاوەنادر نوسەر 
مەریوان زەنددی چالاكوان 
عوسمان زیندانی  چالاكی كرێكاری 
نەهرۆ عاڵای  رۆژنامەنوس 
كارزان فازیل پارێزەر 
ئارام جەمال نوسەرو چالاكی مەدەنی 
شۆڕش ئەمین نوسەرو چالاكوان
 خەبات عەبدوڵا نوسەر 
لەتیف شێخ مستەفا دادوەر
پەروا عەلی چالاكی سیاسی نوسەر 
د كامیل عومەر مامۆستای زانكۆ
د شێركۆ محەمەد ئەمین مامۆستای زانكۆ 
نامۆ مەجید نوسەر 
پەیمان عەزەدین نوسەر پەرلەمانتاری پێشوو
گەشە حەفید مافناس 
ئەڤین نەسرین میدیاكار
بڕزا ڕەسوڵ ئەحمەد مامۆستای زانكۆ
عەباس قادر عەبدوڵا مافناس
بارزان شەلال مامۆستاو شاعیر
شادمان ئەحمەد پاریێزەر
نەبیل موسا چالاكوانی ژینگەیی
ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پێشوو
سەلاح رەشید نوسەر
تاریق فاتح  دەزگای میدیای هاوڵاتی
تێبینی هەر ئازیزێك بیەوێ‌ ناوی خۆی زیاد بكات دەتوانێ‌ كۆپی بكات و ناوی خۆی بخاتە سەرو لای خۆی دایبنات .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار