شەرق ئەلئەوسەت: شەڕی كورد كۆتایی نایەت

7 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" لەژمارەى ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا وا دەردەکەوێت بافڵ و قوباد، هەردوو کوڕەكەی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی، لە رێگادابن  بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بەسەر پارێزگاری سلێمانیداو، هێشتنەوەی وەک ناوچەیەکی هەژمون بۆ حزبەکەیان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) دوای دورخستنەوەی لاهور شێخی ئامۆزایان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەرچاوە کوردییەکان گومانيان هەیە لەوەی بتوانن ئەم کارە بكەن، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید لە شارەکەدا، لایەنگرێكی رێژەیییان هەیە، بەتایبەت دووەمیان خاوەنی (8) کورسی پەرلەمانی فیدراڵییە و  (15) کورسی لە کۆی (100) کورسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی هەیە.

جگە لە بەربەستی شێخ جەنگی و عەبدولواحید، رەنگە هەڵوێستێک لە لایەن "سەرکردە مێژووییەکانی" یەکێتیەوە دەربکرێت، کە قسە لەسەر ئەو رووداوە خوێناویيانە بکات کە لە سلێمانی روویانداو، ئەوةش رەنگە ئاستەنگ بۆ دەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی دروست بکەن.

بەڵام هەندێك سەرچاوەی دیکه پێیانوایە،  پارسەنگی هێز بەلای كوڕەكانی تاڵەبانیدایە بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆیان له سلێمانی، بەتایبەتی که روخساری ململانێ سیاسیەكە رێگایەكی یاسایی بۆ رەخسێنراوە.  

توێژەرێکی ئەمەریکی دەڵێ، ئەوەی لە سلێمانی روویدا بەرجەستەکردن و درێژکردنەوەی راستەقینەی ئەو وتەیەیە كە جەنگەكانی كورد كۆتاییان نایەت، بەڵام ئەمجارە شەڕێک نییە دژی دوژمنانی عەرەب، فارس، یان تورک بۆ مافە نەتەوەیی و کولتوورییەکان، بەڵکو شەڕی نێوان ئامۆزاکانە.

هاوكات "کیفاح مەحمود" لێکۆڵەری کاروباری کوردی پێی باشە کەمێک زیاتر چاوەڕوانی ئەنجامی یەكلاكەرەوەی ململانێ خوێناوییەکەی نێوان ئامۆزاکان بكرێت. 

مەحمود پێیوایە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئامانجەکانی خۆی لە سنوردارکردنی هەژمونی شێخ جەنگی و هاوەڵەکانی بەدیهێنا، ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر هەیکەلی حزبە تازە لە دایكبوەكەی، کە خاوەنی پێگەیەكی بەهێز نییە لەناو شاری سلێمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار