ئەم هەفتەیەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنابێتەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چوارەم هەفتەیە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجام نادرێت، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ڕونبکرێتەوە.
هەرچەند ڕۆژانی چوارشەممان دیاریكراوە بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڵام بە پێی زانیاریەکانى پەیامنێرى هاوڵاتى وەزیرەكان ئاگاداركراونەتەوە كە كۆبونەوەى ئەم هەفتەیەش ئەنجامنادرێت بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی دیاریبكرێت.
کۆنەبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کاتێکدایە هەرێم گرفتاری چەندین کێشەیەو تا ئێستا موچە خۆران چارەنوسی موچەکانی مانگی شەش و حەوتیان نادیارە.
دواین کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە ڕۆژى چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە.
کەتیایدا باس لەوەکراوە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فيدراڵ کراوە و لە بەرامبەردا، دەبێت بەغدا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات. ئەنجوومەنەکە لە بارەی نەوتەوە دەڵێت: ئەو بڕەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

