هێزێکى حکومەتی دیمەشق هێرشیانکردە سەر دێرەزۆر

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان وەڵامى هێرشێکى گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقیان لە لادێکانی دێرەزۆر داوەتەوە.

لەبەیاننامەیەکدا کەمێک لەمەوبەر هەسەدە بڵاویکردەوە، تیایدا ئەوە دەخاتەڕوو لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنى ئاژاوەگێڕی و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بە بەکارهێنانی چەکی بی کەی سی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ئەلکەسرەیان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلجونەینا لە ڕۆژئاوای لادێکانی دێرەزۆر.

بەپێى ناوەڕۆکى بەیاننامەکەى هەسەدە، شەڕڤانان ئازایانە ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە و بەهێزێکى زۆرو ئازایانە وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لە نێو هێرشبەرەکاندا پشتڕاستکراوەتەوە. هەروەها پێنج چەکداری هێزەکانى هەسەدەش لەو ڕوبەڕوبونەوەیەدا بریندار بوون.

هەسەدە لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت: ئێمە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هێرشە خیانەتکارانە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان پاشگەزمان ناکاتەوە. ئێمە حکومەتی دیمەشق ڕاستەوخۆ بەرپرسیار دەکەین لە کردەوەکانی ئەو گروپانە، داواش دەکەین دەست بەسەر ئەندامەکانیاندا بگرێت و دەستبەجێ هێرشەکانیان ڕابگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار