سێ کاروانی چەک و تەقەمەنی دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان

5 كاتژمێر لەمەوپێش



فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی، لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە باکووری حەسەکە دەنیشێتەوە، ئەوەش سێیەم کاروانی پڕچەککردنی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانانە لەڕۆژئاوای کوردستان لەم مانگەدا.

لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو، فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی بەیاوەری هێلیکۆپتەرێکی سەربازی، لە بنکەی خەراب ئەلجیر لەنزیک گوندی ڕمێلان لە باکووری شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە، کە بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە باری تەقەمەنی و چەک و چەندین کەرەستەی سەربازی و لۆجستی هەڵگرتووە.

لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگەش، فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی بە چەک و جبەخانەی زۆرەوە لە بنکەی سەربازیی خەراب ئەلجیری سەر بە هاوپەیمانان نیشتەوە و ژمارەیەک سەربازیشی گواستبووەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 20ـی ئەم مانگەش چاودێری هاتنی کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ناو بنکەی قەسرەک کرد، کاروانەکە لە 26 بارهەڵگر پێکهاتبوو کە تانکەری سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و سندوقی مۆرکراو و هەروەها کەرەستەی سەربازیی کە بە قوماشی ڕەش داپۆشرابوو لە خۆگرتبوو. کە لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلوەلید لەگەڵ هەرێمی کوردستان چووەتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەو بنکەی قەسرەک لە لادێکانی باکووری حەسەکە ڕۆیشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار