ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: 120 ملیارەکە بنێرن 

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت پێویستە حکومەتی هەرێم بڕی (120) ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەکان رادەست بكات، بۆ ئەوەى مووچەکە خەرج بکرێت.
 
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سبەی رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەستپێدەکەن کە 120 ملیار دینارە.

رۆژی سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، سەبارەت بە پابەندبونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداچونەوەی بە راپۆرتی لیژنەی وەزاری پەیوەندیدار بە پابەندبونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی 2025 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.

پێویستە حکومەتی هەرێم بڕی (120) ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەکان رادەست بكات، بەگوێرەی بڕیارنای ژمارە 636ی ساڵی ی حكومەت2025. 

هاوكات ئەنجومەن لیژنە هاوبەشەکانی راسپارد بۆ درێژەدان بە کارەکانیان و رێنمایی پێکهێنانی تیمێکی یاسایی كرد، کە راوێژکاری یاسایی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بەشە یاساییەکان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی لەخۆدەگرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی پەیوەست بە داهاتە نا نەوتییەکان، بەپێی یاسا.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوتیش، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ئەو دەرەنجامانە كرد كە لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتون، جەختی لە پێویستی پەلەکردنی گەیاندنی دەستبەجێی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی ناو هەرێم كردووتەوە بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ) کردەوە، بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیا، بەپێی یاسای هەموارکراوی بودجەی فیدراڵی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار