هێلین ئومێد: هەمووان ترسیان هەیە، ئاکەپە لە پرۆسەکە بکشێتەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هێلین ئومێد باسی لەوەکرد حكومەتەکەی ئاکەپە لە ئامادەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرۆسەکە دەترسێ، چونکە رێبەرێتی ئامادەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و ئاشتییە و گوتی: "کۆمیسیۆن و کۆمەڵگەش ترس و نیگەرانیان لەوەیە ئاکەپە لە پرۆسەکە بکشێتەوە."

هێلین ئومێد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان کە بەناوی ئەندامی تەڤگەری ئازادییەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەدیا خەبەر تیڤی کردووە رایگەیاند:  گەر ئەمجارەش ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت ئەوا دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی پر لە توندوتیژی.

تەواوى چاوپێکەوتنەکە..

سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد و لە کەسێتی شەهیدانی فەرماندە نوورەدین سۆفی و  کۆچەرۆ ئورفا و هەروەها شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارادا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی مانگی ئابی بیرهێنایەوە.

هێلین ئومێد دەربارەی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەمەی گوت: "پرۆسەکە بەرەوپێشەوە دەچێت، سەرنجی هەمووان بە تایبەت لەسەر کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەییە، نابێت کارەکانی کۆمیسیۆن جیاواز لە کارەکانی پرۆسەی گشتیی تەماشا بکرێت. لە پرۆسەیەکداین کە بە ڕەنج، قوڵبوونەوە و هێزی هزری ڕێبەر ئاپۆ ئافرێندراوە. پێکهێنانی کۆمیسیۆن و کارەکانیشی بەشێکن لە پرۆسەکە."

'کۆمەڵگە ترسی لەوەیە ئاکەپە لە پرۆسەکە بکشێتەوە'

هێلین ئومێد ڕایگەیاند لە بابەتەکانی خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە، ڕوبەڕوبوونەوەی واقع، خاوەنداریکردن لە ڕاستییەکان و گفتوگۆیەکی بوێرانە، ترس و نیگەرانی هەیە و دەستنیشانی کرد هۆکاری ترس و نیگەرانییەکانیش دەسەڵاتداری ئاکەپەیە.

لەسەر ئەم بابەتە هێلین ئومێد ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:

"دۆخەکە لەبەر دوو هۆکار بەم شێوەیە؛ ڕابردوویەک لە ئارادایە. بە پرۆسەیەکی سیاسییدا تێپەڕین، دەرکەوت ئاکەپە خۆی سپاردووە بە کۆمەڵگەی کورد و خواستی خۆی ڕێکخراو بکات. واقعی ئاکەپە-ئەردۆغانمان بینی لە داوای ساڵانی دووهەزارەکانەوە بووە دەسەڵاتدار، بەڵێنی ئازادی دا بە کوردان، پرۆسەکە بە پێشکەوت، لەو پرۆسانەدا ڕۆڵیکی گێڕا، بەڵام دواتر زۆر بە زوویی، هەروەک دەگوترا 'دەمامکەکەیان کەوتەخوارەوە' و ڕوخساری ڕاستەقینەی خۆیان نیشان دا و کۆمەڵگەی کوردی و تورکیش ئەمەی بینی. تەماشاکە؛ توندوتیژی و ستەم تەنها لە دژی کوردان دەکرێت.

دەمەوێت بڵێم، کەسانی بە ویژدانی کۆمەڵگەی تورکیا لەم بابەتەدا دەبێت زیاتر بە هەڵوێستی لێپرسینانەوە بجوڵێنەوە. ئەوە حەقیقەتێکە؛ ستەم کردن لە کۆمەڵگەی کوردی هاوکات کۆمەڵگەی تورکیش لەناو دەبات. یانی تورکەکان دەچەوسێنێتەوە و وادەکات دەنگی کۆمەڵگەی تورک دەرنەکەوێ. بە هەڕەشە دەترسێندرێت و بە بەردەوامی خەریکی بانگەشەیە بۆ شەڕ، ڕێکلامکردن بۆ چەک، گرتن، دەستەبەسەکردن و توندوتیژی پۆلیس و ... مەبەستم ئەوەیە: ئاکەپە خاوەن تۆمارێکی لەم شێوەیەیە. بۆیە هەمووان ترسێکییان هەیە، نیگەرانن لە پرۆسەکە بکشێتەوە.

هۆکاری دووەمیش ئەوەیە ئاکەپە زۆر پراگماتیکانە دەجوڵێتەوە. ئەوەی ئەم پرۆسەیەیی خێراتر کردووە هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. هەمیشە ئاکەپە و حکومەت لەم بابەتەدا لاواز بوون. بۆچی؟ لەبەرئەوەی سەیری ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات و دەیەوێت لەسەر ئەو بنەمایە پێگەی خۆی دیاری بکات. گەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت خواستێتی جارێکی دیکە کوردان سەرکەوت بکات. چونکە فێری ئەمە بووە و بەدەر لەمە ناتوانێت سیاسەتێکی دیکە بکات. دەڵێت شەڕ، توندوتیژی، فشار و ستەم و ئەمە وەک فرسەت دەبینێت، هەندێک ئەمە بە دیکتاتۆرێتی تاکڕەوی ناودێنن. هەموو بڕیارەکان لە لایەن یەک کەسەوە دەدرێت. دەسەڵاتێکی سیاسی لەم شێوەیە فۆرمی گرت.

ئەمە گۆرەپانێکی ئاسوودە و بێ سەرێشەیە. سەپاندنی سیاسەتێکی لەم شێوەیە زۆر ئاسوودەیە. هەر بۆیە ترەمپ لەم ڕووەوە سەرسامی ئەردۆغانە. ڕەنگە پۆتینیش سەرسام بێت پێی، ئەویش بە هەمان شێوە دەوڵەتێکی هەواڵگری درووست کرد. قۆرخکاری و ناوەندگەرای پانتاییەکی سیاسی ئاسوودەیە بۆ ئاکەپە و لە ئێستاشدا نایەوێت لەم حکومکردنەی جیابێتەوە.

دیموکراسی شێوازێکی سەختی حوکمڕانییە و سیستەمێکی سیاسییە کە تێیدا دەبێت بۆچوونی هەموانی قبوڵ بێت. بەدەر لەمەش بەمانای ئەوەدێت کۆمەڵگە خۆی بنکی ڕێکخستنی خۆی بونیات بنێت و سیاسەتی خۆی بکات. بەڵام ئەو زیهنییەتی لە بەرانبەرماندایە لەم ڕووەوە جێگەی باوەڕ نییە. بۆیە ئەوانەی لە کۆمیسیۆندان، هەندێکیش لەوانەی بەشداری کۆمیسیۆن بوون هەندێک بە ترس و نیگەرانیەوە قسەدەکەن. ترسیان لەوەیە گەر سبەی لە پرۆسەکە کشایەوە بڵێت؛ تۆ لە کۆمیسیۆنەکەدا فڵان شتت گوت و ئەندامی فڵان لایەنی، دەتوانێت جارێکی دیکە بیگرێت. یانی هیچ گەرەنتییەکی پرۆسەکە نییە. لە تورکیادا هیچ گەرەنتییەک نییە.

'ترسیان لە ئامادەیی ڕێبەر ئاپۆیە بۆ پرۆسەکە'

لەلایەکی دیکەوە بەشداری بەهێزمان لە پرۆسەکەدا داخوازمان بوو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ، ئەوەشمان ڕوونکردەوە تەنها رێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەرێوەبەرێت. لەم چوارچێوەیەدا هەموو ئەوانەمان کرد کە ڕێبەرێتی دوای لێکردین. یانی لەم بابەتەدا بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ کرد.

بەڵام لەولایشەوە دۆخێکی ئاوا لە ئارادایە، نزیکەی مانگێکە هیچ دیدارێکی ڕێبەر ئاپۆ نەکراوە، ڕاستە گوتمان گۆشەگیری هەندێک شکێندراوە. ڕاستە ڕێبەر ئاپۆ چەند دیدارێکی ئەنجام دا و بووە هۆکاری زیندووبوونەوەی هیواکان. بەڵام دیداری رێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران و سیاسەتمەداراندا وەک پێویست نییە، هەرچەندە خۆی لە خۆدا ئەم دیدارانە بە مەرجی دەستووری ئەنجام دەدرێن. پێگەی دیلگرتن هێشتایش درێژەی هەیە. هەوڵدانی بە ئامرازکردن ئەمەیە، بیرکردنەوەی دەسەڵاتداری ئێستا ئەوەیە هەموو شتێک بکاتە ئامراز و لە بەرژوەندی خۆی بەکاری بهێنێت. مەبەسمان لە سیستەمێکی سیاسییە کە هەموو بەهاکانی تێکوپەکان داوە. بۆیە هەوڵدەدات بەم شێوەیە نزیکی ڕێبەر ئاپۆ بێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە سەرناگرێت.

خواستیانە واقعێکی لەو جۆرە بخوڵقێنن و هەموو شتەکان بەپێی خواستیان بەڕێوەبچێت. بە دڵنیاییەوە ئەمە یارییەکی شەڕی تایبەتە. دووبارەی دەکەمەوە داڕێژەر و ئەندازیاری ئەم پرۆسەیە ڕێبەر ئاپۆیە و دەسەڵاتداریش لەگەڵ بیرۆکەکانییدا دانوستانی نەکرد. خۆ ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتییەکی بارزگان نییە، ڕێبەرمان کەسایەتییەکی مێژووییە. ناتوانن بە گوشار و سەپاندن لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببنەوە، یان لەڕێگەی فێڵ و ئیستیغلاکردنەوە بگەن بەو خواستەیان.

باشە با بپرسین شتەکە ئاوایە؟ چونکە لە ئامادەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرۆسەکە دەترسن، رێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە ئامادەیە. ئامادەیە بۆ سەروەربوونی سیاسەتێکی دیموکراتیک لە تورکیادا.

کورد خرایە دەرەوەی کۆمارەوە، ئاشتەوای کوردان لەگەڵ کۆماردایە. مەبەستمان لە ئەنتێگراسیۆن خودی ئەم خاڵەیە. ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک تەنها پەیوەندیدار نییە بە ئێمەوە، یانی مەبەستمان لە ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک ئەوەنییە میلیتانە چەکدارەکان بێن بەشداری سیاسەت بن. ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک ئەوەیە کە کۆمەڵگەی کوردی خاوەنداری لە کۆمار بکات و ببێتە پایەیەکی بنەڕەتی. بەڵام لەم بابەتەدا هێشتایش ئاستەنگی جددی هەیە، وەک ئەوەی لە ڕێگریکردن لە کوردی ئاخاوتنی دایکە نەزاهەت بینیمان لە کۆمیسیۆندا. داخۆ کۆماری تورکیای نوێ، کۆماری دیموکراتیک، کۆماری تورکیایەکی دیموکراتیک بەم شێوەیە دەتوانرێت درووست بکرێت؟ داوا لە هەموو کەسێک دەکەم جددیانە بیر لەم بابەتە بکاتەوە. ئەمە یاری منداڵان نیە؛ ٥٠ هەزار مرۆڤ بوون بە قوربانی!. دەتوانم ئەمە بڵێم، گەر ئەمجارەش ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت ئەوا دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی پر لە توندوتیژی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار