شەش ئەندامی وەزارەتی بەرگری سوریا لە دیمەشق کوژران

3 كاتژمێر لەمەوپێش



تەلەفزیۆنى سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، شەش ئەندامی وەزارەتی بەرگری سوریا لە نزیک شاری ئەلکیسوا لە لادێکانی دیمەشق لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج کوژران.

سەرچاوە سەربازییەکان بە تەلەفزیۆنی سووریایان ڕاگەیاندووە، یەکەکانی سوپا لە چیای ئەلمانیە، لە چوارچێوەی شوێنێکی سەربازی لە نزیک گوندی دێر عەلی، پێش بۆردومانی ئیسرائیل، مانۆڕی چەکی زرێپۆشیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێوارەی دوێنێ لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا، جەبەل ئەلمەنیە کە لە لایەک دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری جیادەکاتەوە و لە لایەکی دیکەش دەشتی حەورانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە شەش کارمەندی سوپا کوژراون کە ئەفسەرێکیان تێدایە.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری سوریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە نزیک دیمەشقی پایتەخت لانیکەم سێ سەرباز کوژراون و باڵەخانەیەکی سەربازی سەر بە فیرقەی 44 لە ئەلکسوا کردە ئامانج.

لای خۆیەوە کەناڵی ئەلئیخباریەی سوریا بڵاویکردەوە کە لە نزیک شاری ئەلکسوا لە لادێی دیمەشق کارمەندانی سوپای سوریا لە هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار