ئاوات شێخ جەنگى وردەکارى شەڕەکەى لالەزار دەگێرێتەوە
.jpg)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاوات شێخ جەنگى، خوشکى لاهور شێخ جەنگى لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەرى درەو باس لەڕووداوەکانى شەوى شەڕەکەى لالەزار دەکات و دەڵێت هەرگیز لەوباوەڕەدا نەبووم بافڵ کارێکى لەوشێوەیە بەرانبەر بەلاهور بکات.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو پێش شەڕەکە چەند جارێک بەتەلەفۆن و بەزمانى ئینگلیزى بافڵ و لاهور قسەیانکردوەو شەڕە جنێویان بوە.
لەبەشێکى قسەکانیدا ئاوات شێخ جەنگى دەڵێـت: هەستەکەم دەستى دەرەکى لەوبابەتەدا هەبێت یان دەرمانى دژى ئێمە دراوەتە بافڵ، لەوانەیە نەخۆشیەکى توش بوبێت هەرگیزباوەڕناکەم ئەوە ئەوبێت و ئەو وەکو کوڕو براى ئێمەیە، هەتائێستاش نازانم چیە ڕودەدات وادەزانم خەوە.
ئاوات وتى: سەعات سێ بافڵ تەلەفۆنى بۆ لاهورکردو دەیوت خۆت تەسلیم بکەو بوبە شەڕە جنێوو، چەندین جار لاهور دەیوت یەک کەس تەقەنەکات و باکەس نەکوژرێت.
دڵنیام بافڵ لەوێ بوو سەداسەد دڵنیام لەوە گلەییم لێى هەیەو بەسەریەوەناچێت ئەوە، ئەگەر ئەو هاوارى لەمن بکردایە دەچووم بەدەمیەوە.
گلەیشم لەقوباد هەیەو مەسجمان بۆ ناردو وەڵامى نەدایەوە، تەوارى کچیشم نامەى بۆ نارد وەڵامى نەدایەوە، بەڵام ئەمڕۆ ناردبووى بەدوایداو ئەمڕۆ چوەتە لاى قوباد.
ئاماژە بۆ ئەوەدەکات دەوروبەرى سێ و نیوو کاتێکم زانى بە درۆن و تۆپ هێرشکراو بوبەحەشر، تەسەوەرم نەدەکردو لەوبڕوایەدا نەبووم بافڵ هەرگیز وابکات هەرگیز نەمدیبوو درۆن بتەقێتەوە ژمارەى زۆر زۆربون، دواى ئەوەى تەقەکان دەستیپێکرد نە رێبوارى حامیدى حاجى خالى نە کاک ئەحمەد ئەسەفم بینى.
ئاوات شێخ جەنگى ئەوەش باسدەکات کە دواى چەند سەعاتێک پۆلاد بەفیشەکى بیکەیسى بریندراکرا، فیشەکەکە لەقاچى پۆلاد نەمابوو خۆى چارەسەرى خۆى دەکرد.
دەشڵێت: دواى بەرگریەکى زۆر فیشەک لە لازار نەما، نامەیەکم نارد بۆ کچەکەم و هاوسەرەکەم وتم ئێمە تەواوبووین ئاگاتان لەمنداڵەکان بێت.
وتیشى: هاوارم دەکرد و دەموت لاهور شەڕ ڕابگرن، دواى من چومە دەرەوە بەناو ئەو ئاگربارانەدا، کەڕۆشتم پێم هەڵکەوت لەدەستى پێشمەرگەیەک کە مردبوو، توشى حاڵەتێکى هیستریابووم بەوە، هاوارم لەوەهاب کرد و وتم دایکى بەیارم، کەس دەستلەمن نەدا بەتەمەنترین کەسى ناویان بووم.
ئاوات دەڵێت: وەهاب هات وتم پۆلاد بریندارە وتى ئەى لاهور، وتم ئەو سەلامەتە خۆى چوو هێنایە دەرەوە، هەندێک لەدژەتیرۆرو کۆماندۆکان بەقۆناغە تەفەنگ دەیاندا لەپێشمەرگەکان، وتم پۆلاد نەزیفە، بیبەن بۆ نەخۆشخانە، هاوارم دەکرد کەس لێى نزیک نەبێتەوە، جەمالە ڕەشى پاسەوانى بافڵ وتى بەڵێن بێت کەس لێى نزیک نابێتەوە، ئاویان هێنا نەمهێشت بیدەنێ، وتم بەئەفسەرەکە ئەبێت خۆت بیخۆیتەوە نیوبتڵى خواردەو ئەوکات هێشتم بیدەن بەپۆلاد، بەخواستى من پۆلادیان بردە نەخۆشخانەى فاروق،
ماستاو بۆ کەس ناکەم و منەتیشم بەکەس نییە، قوبادو بافڵ وەک لاهورن بۆمن، بەتایبەتى بافڵ خۆم لەتاران ئەمبردە پیاسە زۆر نزیک بووم لێیان.
