شاندی دەم پارتی بەڕێکەوتن بۆ ئیمراڵی

3 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندەکەی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە بەڕێکەوتن بۆ ئیمراڵی پێکدێن لە؛ پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی میدحەت سانجار و پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگوور ئەرۆڵ.

ئەم دیدارە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە ئیمراڵیی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام بدرێت، یەکەم دیداری ئیمراڵییە لە دوای پێکهێنانی 'کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی'.

چاوەڕوان دەکرێت لە دیدارەکەدا، ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی کاروبارەکانی کۆمیسیۆن و قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەیامی گرنگ بداتە شاندەکە.

ئەنجامدانی ئەمدیدارەش لە کاتێکدایە، نزیکەی یەک مانگ بەسەر کۆتا دیداری ئیمرالی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕدەبێت.

سەردانەكەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دوای دێت، تونجەر باكرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چەند رۆژی رابردودا وتارێكی توندی داو وتی:  لە ٢٥ی تەمموزەوە کۆبونەوەکانی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و شاندی ئیمرالی لە زیندانی ئیمرالی لە پاشەكشێدان و رایگەیاند: ئایا دەرگاکانی زیندانی ئیمرالی تەنها كەرەستەیەكە لە دەستتدا؟ مانگێک بیکەیتەو و دواتر بۆ مانگی داهاتوو دایبخەیت، ئایا بەم شێوەیە پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکەیت؟ ئایا بەم شێوەیە بە ئاشتی دەگەین؟ ئەم داخستنە بۆ ماوەی مانگێک خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار