دواى ڕوداوەکەى لالەزار بافڵ تاڵەبانى قسەدەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش
لەرۆژی دووەمی کۆنفراسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبییە لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانى دەردەکەوێت و بۆیەکەمجارە دواى ڕوداوەکە قسەدەکات.
لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وتارێکى پێشکەش کردو تیایدا دەڵێت: وڵاتانى ئەوروپا چۆن ڕویان دێت و جورئەتیان هەیە باسى مافى دیموکراسیمان بۆ بکەن لەکاتێکدا دەبینن چى لەغەززە ڕوودەدات.
لەبەشێکى قسەکانیدا وتیشى: ستەم و تۆقاندن لەفەلەستین ڕودەدات، گرژى و شەڕەکانى ناوچەکە، سیماى ناوچەکەى تێکدا.
وتیشى: "هەموو گرژییەکان دەکرێت بە ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر بکرێن."
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی وتیشى: ئێمە لە چوار رێیانێکی گرنگ و هەستیاردا کۆبووینەتەوە و کاتێک دیموکراسی گەشە دەکات پرد دروستببێت لەنێوان وڵاتان".
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەشێکى دیکەى وتارەکەى دەڵێت: تاوەکو دێت ئێش و ئازاری خەڵک لە غەززە زیاتر دەبێت و وڵاتانی رۆژئاوا چۆن روویان دێت باسی دیموکراسی بکەن لەکاتێکدا دەبینین چی لە غەززە روودەدات".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی گوت، "دەزانین باجی شەڕ چییە و دەشزانین خەڵاتی ئاشتی چییە".
بەشێکى دیکە لەقسەکانى بافڵ تاڵەبانى:
ـ سلێمانی شارێكە مێژوویەكی پڕ شانازی هەیە لە دیموكراسی و روانینێكی ناوازە بۆ ژیان.
ـ بۆچوونە جیاوازەكان لە شاری سلێمانیدا بەشێوەیەكی ئازادانە گوزارشتی لێدەكرێت.
ـ گرژی و شەڕەكان سیمای ناوچەكەی تێكداوە.
ـ تاكڕەوی و توندڕوی بووەتە هۆی پاشكشێكردنی دیموكراسی.
ـ چۆن دەكرێت وڵاتانی ئەوروپا رێگە بەو دڕندەییە بدەن ئەمڕۆ لە فەلەستین دەكرێت، لەكاتێكدا بانگەشەی دیموكراسی دەكەن.
ـ ئێمە لە كوردستان چەندین دەیە قوربانیبوین و زۆربەباشی لە ماناكانی جەنگ و جیاكاری تێدەگەین.
ـ خەڵك لێرە لەم ناوچەیە هەوڵدەدات هەمیشە خاوەن هیوابێت.
ـ پێویستە پێكەوە كاربكەین و پەیامی و ئاشتی و برایەتی بە جیهان بگەیەنین.
ـ ئێمە دەبێت خۆمان یەكلایبكەینەوەو تەنها قسەمان نەبێت دەبێت كردارمان هەبێت.
