دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



پەیامنێرى هاوڵاتى ڕایگەیاند لەدانیشتنى ئەمڕۆدا دادگاى سلێمانى جارێکى دیکە پرۆسەى دادبینیی شاسوار عەبدولواحیدى دواخست بۆ 02-09-2025.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانی سەرۆکی جوڵانەوەکە لەناو دادگای سلێمانی ئامادە بوون.

پەیامنێری هاوڵاتیش رایگەیاند، دادگای سلێمانی بۆ جاری دووەم دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەی بۆ سێشەممە ٢ـی ٩ دواخست. 

شەوی ١٢ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەلایەن هێزێکی پۆلیسەوە لەماڵەکەى خۆى لەسلێمانى دەستگیرکرا.

پێنجشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، دواى نۆ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بردرایە بەردەم دادگا و وتەی لێوەرگیرا، ناوبراو لەبەردەم دادوەر سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون رەتکردەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، کوردەوان جەمال سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى کوردستان، ڕایگەیاند: دایکى و هاوسەرەکەى بینیویانەو بارودۆخى تەندروستى تێکچووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى رێگرى دەکرێت و  چاودێرییەکى وردو پاسەوانیەتێکى زۆرى لەسەرە نەتوانراوە بیبین.

بەڵام دوابەدواى ئەوە پۆلیس ئەو قسانەى ڕەتکردەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی، ڕاگەیاند، دەنگۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستی شاسوار عەبدولواحید ناڕاستە، لە ئێستادا ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانییە و رەوشی تەندروستی جێگیرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار