ساڵح موسلیم: دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق

5 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە پێویستە کورد بەشێک بن لەسوریاى نوێ و بەشداربن لەپرۆسەى سیاسى، دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق.
لەپانێڵێکدا لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت ساڵح موسلیم ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) وتارێکى پێشکەشکردو باسى بارودۆخى سوریا و پرسى ئاشتى و ئۆجەلان و چەند بابەتێکى دیکەى کرد.
لەبەشێکیدا وتى: هەموو پێکهاتەکان دەیانەوێت شەریکى بڕیاردانى سیاسى و بڕیاربەدەستبن لەحکومەتى دیمشق، دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەت، دەڵێت: پێویستە کورد بەشێک بن لەسوریاى نوێ و بەشداربن لەپرۆسەى سیاسى، دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق.
ساڵح موسلیم هێماى بۆ ئەوەکرد کە لەئیدلب و ناوچەکانى دیکە گروپەکان و پاشماوەکانى داعش کۆبونەتەوەو هەوڵى ئەوەدەدەن لەناومان ببەن. وتیشى: داعش و گروپەجیهادى و سەلەفیەکان نایانەوێت سەقامگیرى لەسوریاو ڕۆژئاواى کوردستان هەبێت.
ساڵح موسلیم ئەوەشى خستەڕوو بەرەو ڕۆژهەڵاتێکى نوێ هەنگاودەنێین، داعش و گروپەکانى دیکەش هێشتا هەڕەشەن و ڵاتانى دیکەیان لەپشتە، هەوڵدەدەن ئەزمونەکەمان لەڕۆئاواى کوردستان سەرکەوتوونەبێت.
ناوبراو دەشڵێت: فەلسەفەى ئۆجەلانمان جێبەجێکردو قوربانیماندا، توانیمان نمونەیەکى نوێ لەسوریا پێشکەش بکەین، وتى: ئەزموونێکى نوێمان هەیە کەهیچ کەسێک پێشبینى نەدەکرد ئەوە ڕووبدات.
بەشێکى دیکە لە قسەکانى ساڵح موسلیم، لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی:
ــ لە رۆژئاوای كوردستان ئەزمونێكی ناوازەمان هەیە.
ــ روبەڕوی گروپی جیهادی سەلەفی بوینەتەوە.
ــ توانیومانە بەگری لە پرۆژەكەمان بكەین و سودمان فەلسەفەی ئۆجەلان كردووە.
ـ ـلە رۆژهەڵاتی سوریا مۆدلێكی دیموكراسی ناوازەمان بۆ پێكەوە ژیان دروستكردووە.
ــ ئەزمونی ئێمە ئەزمونێكی تایبەتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەت لە ناوچەیەكی وەك سوريا كە زۆر كەس چاوەڕێی نەدەكرد.
ــ لەگەڵ هەموو ئەو گەمارۆ و هێرشانەی كراوەتە سەر ژێرخانی ناوچەكانمان لەلایەن توركیاوە، بەڵام بە یەكێتی و یەكگرتویمان خۆڕاگرین.
ـ ئێمە دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینەبین لە رەنگرێژكردنی ئایندەی وڵاتەكەمان بین.
ـ ئەو ناناوەندییەی ئێمە دەمانەوێت دەكرێت پرۆژەی ئاشتی بێت بۆ سوریاو ناوچەكەش.
ـ ئێمەش هەموو شێوازەكانی ئەو كۆمەڵكوژیانەمان بینیوە كە روبەڕوی فەلەستینیەكان بووەتەوە .
