هیچ بەرپرسێکى پارتى بەشدارى کۆنفرانسەکەى سلێمانى نەکرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بگاتەسلیێمانى و بەشدارى کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات بکات و دواتریش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆببێتەوە، بەڵام ئەو سەردانە ئەنجامنەدراو هیچ بەرپرسێکى باڵاى پارتیش لەکۆنفرانسەکە ئامادەنەبوون.

ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە چەندین سەرکردەی ناوخۆیی و جیهانی تیادا بەشداربوون.

پێشتر لەمیدیاکان وابڵاوکرایەوە ئەمڕۆ بۆ بەشدارى لەو کۆنفرانسە شاندێکى باڵاى پارتى بەسەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم بگاتە سلێمانى، بەڵام ئەو سەردانە ئەنجامنەدراو تائیستاش بەفەرمى هیچ زانیارى وڕونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە نەدراوە.

لەیەکێک لە بانێڵەکانى ئەمڕۆدا بریاربوو هۆشیار زێباری یەکێکبێت لە پانێڵیستەکانی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە سلێمانی، بەڵام ناوبراو بەشدارینەکردو ئامادەنەبوو، هیچ ڕونکردنەوەیەکیشى نەداوە.

ئەمڕۆ هەریەکە لە فەرید زەهران، سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی و عەبدول لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتاریان پێشکەشکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار