رێكخراوی ستۆپ: پێكنەهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ڕیکۆردی شکاند

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان هۆشداری دەدات و دەڵێت،" پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لێكه‌وته‌ی زۆری له‌په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت لێكەوتۆتەوە.
ڕیكخراوەكە لەبەدواداچونێكی وردا دەڵێت، به‌پێی یه‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێویست بوو له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان، پرۆسه‌كه به‌ڕێككاره په‌یڕه‌ویه‌كانی خۆیدا تێنه‌په‌ڕێوه، له‌كاتێكدا 11 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕیوه.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ریخستوه كه‌خێراترین پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم کابینەی یەکەم بوە كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێكهاتووه، له‌هه‌موشیان دواكه‌وتوتر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه كه تائێستا پێكنه‌هێنراوه، به‌جۆرێك دواكه‌وتنه‌كه تا ئێستا سێ به‌قه‌ده‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌مه، ئه‌م دواكه‌وتنه لێكه‌وته‌ی زۆری له‌په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت هه‌یه، كه له‌م ڕاپۆرته ڕون كراوه‌ته‌وه.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە له‌هه‌موشیان دواكه‌وتو تر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه كه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه و ماوەی دواکەوتنەکەی زیاترە لە سێ هێندەی کابینەی یەکەم و لە چاو کابینەکانی دیکەشدا ڕیکۆردی شکاندوە.
به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م زیاتر دوانه‌كه‌وێت، جارێكی رۆح به‌به‌ر دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بكرێته‌وه، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوەکە کۆمەڵێک راسپاردەشی بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما یاسایی و په‌یره‌ویه‌كان خستوەتەڕو.
