پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی ئیبراهیم گاباری

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بارەگای بارزانی دەڵێت، "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی كورد (ئیبراهیم گاباری)ـمان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو ئیبراهیم گاباری كەسایەتییەكی كوردپەروەری رۆژئاوای كوردستان بوو كە تەمەنێكی دورودرێژی بۆ خەباتی كوردایەتی لە شۆڕشی ئەیلوول و قۆناخەكانی دیکەی خەباتی گەلەكەمان تەرخان كردبوو".

بارەگای بارزانی باس لەوە دەکات، ئیبراهیم گاباری "لەو رێگەیەدا ئاوارەیی و ماوەیەكی زۆری زیندان و كوێرەوەری بینیوە و خۆی و خانەوادەكەی كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد لە سوریا هەبووە و نموونەی خەباتگێڕێكی راستەقینە و وەفادار بووە".

بارەگای بارزانی باس لەوە دەکات، "جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كە خوالێخۆشبوو ئیبراهیم گاباری لە چەندین قۆناخی سەختدا لە نزیكەوە ناسیوە، بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم گاباری خەمبار بووە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری دەكات".

دەشڵێت، "بەم بۆنەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئیراهیم گاباری و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی رۆژئاوای كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار