دەستکرا بەخەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی

2 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی..
دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، بە هەوڵی بەڕێز د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات وە سوپاس بۆ بەڕێزان وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کیشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی پێویست لە سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ..

