دوران کاڵکان: چارەسەریتان دەوێت، بە ئازادیی ئۆجەلان دەستپێدەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش
دوران کاڵکان، یەکێک لەئەندامانى دەستەی دامەزرێنەرى پەکەکە سەبارەت بە کارەکانى کۆمیسیۆن وتى: هێشتا ناتوانێت بڕیار بدات دیارە کە هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ئاکەپەوە. هەوڵی دەدا ئەم دۆخە بە تەواوی بخاتە ئەستۆی جەهەپە. بەڵام نا؛ ناتوانێت کەس بخەڵەتێنێت، هەروەها جەختى کردەوە بەهۆی چوونی پارێزەرانەوە بۆ ئیمراڵی، دیداری پارێزەران' دڵخۆش دەبین.
لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی-دا دوران کاڵکان لەسەر گۆشەگیریی ئیمراڵی، بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە پێشێلکردنی 'مافی هیوا'، هەڵوێستی گریمانەیی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لەسەر بابەتەکە و کارەکانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی هەڵسەنگاند. دوران کاڵکان وتی، "کلیلی چارسەری، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە." هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیەیە:
"بەر لە هەر شتێک بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی بە ڕێزەوە سڵاودەکەم. قارەمانەکانی ڕووژووی مەزنی مردنی ١٤ـی تەممووز محمد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک، لە کەسایەتیی ئەوانیشدا هەموو شەهیدانی مانگی ئەیلوول بە خۆشەویستی، ڕێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنمەوە.
بەڵێ، پارێزەران ئەمڕۆ جارێکی تر چوونە دوورگەی ئیمراڵی. هێشتا ڕوون نییە دیدارەکە ئەنجامدراوە یان نا. دوای شەش ساڵ ڕوویدا. بەر لەوە لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ٢٠١٩ دیدار ئەنجام نەدرابوو. بەڵام ڕۆژووی مردن کۆتایی بەم گۆشەگیرییە هێنابوو. ئێستا دوای شەش ساڵ پارێزەران چوون. با بڵێین 'بەهۆی چوونی پارێزەرانەوە بۆ ئیمراڵی، دیداری پارێزەران' دڵخۆش دەبین. هەرچەندە ئەمە لە هەموو شوێنێک دۆخێکی زۆر سروشتییە. لەناو دیموکراسیدا شتێکی ئاساییە. وایان لە دیداری پارێزەران کردووە، کە بە دەربڕینە گشتییەکە دەشێت بوترێت: 'مردن نیشان دەدەن و بەشتێکی کەم ڕازی دەکەن'. ئەوەندە پێشلکاری و نایاسایی ئەنجام دەدرێت. کاتێک بەشێوەیەکی یاسایی ماف جێبەجێ دەکەن، وەک ئەوەی موعجیزەیەکیان کردبی، وەک ئەوەی ڕووداوێکی ئاوارتەیە نیشانی دەدەن. شتە سەریرەکە هەر ئەمەیە. ئەو ڕەوشەش بەگوێرەی ڕۆح و ناوەڕۆکی پرۆسەکە نییە.
ئێمە باسی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین. لەگەڵ بانگەوازە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا هەنگاوگەلێکی مێژوو هەڵگیران کە لە گریمانە و بیری کەسیشدا نەبوو. پەکەکە دوای ٥٠ ساڵ کۆتای بە بوونی ڕێکخستنی خۆی هێنا. ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری گۆڕی. ئەوەندە شتگەلی گرنگ روویدا تا ئەوەی ڕۆشتن و دیدارکردنی پارێزەرانی ئیمراڵی لێکەوتەوە. ئەمە مانای چییە؟ وەڵامی ئەمە بۆ هەموو کەسێک جێ دەهێڵین. با هەوکەسێک خۆی بە دوایدا بڕوات و لێکیداتەوە. داخۆ ئێمە دەڵێین دەرگای ئیمراڵی کراوەتەوە؟ دەڵیین ئاشتی هات؟ مەگەر دەتوانرێت ئەمە بگوترێت؟ بەڵام کاتێک ئێمە دەڵێین، 'گۆشەگیری بەردامە، دۆخی زیندانیکراوە هەمان شتە'، ئەوا موخاتەبەکانمان دڵیان دەشکێ و خۆیان نیگەران دەکەن. باشە ئەم دۆخە چییە؟ وا نزیکی پێنج مانگ بەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە تێپەڕدەبێت، بەردەوام بوونی ئەم دۆخە، ڕۆشتنە ئیمراڵی پارێزەران وەک موعجیزەیەک شتێکە جێگەی قبوڵکردن نییە.
ناتوانرێت بەشێوەیەکی تر باسی لێوەبکرێت. کەس ناتوانێ گفتوگۆی لە بارەوە بکات. بۆچی باسیان لە ناوەڕۆکەکەکەی دەکرد؟ بە تەواوەتەی لە ناوەڕۆکەکەی بێزارن.
هەم ماوەی ٢٧ ساڵە گیراوە و خراوەتە زیندان، بەهۆی سیاسەتەوە دادگای دەکرێت، هەم لەبەرئەوەی لەسەر سیاسەت قسەدەکات، لێی نیگەران دەبن. باشە لەسەر چی قسەکات؟ چ لایەنێکی یاسا لە سیاسەت دابڕاوە؟ ماوەی ٢٧ ساڵە بە هۆکاری سیاسی لە ئیمراڵی ڕاگیراوە.
وێڕای ئەم دۆخەش گۆڕانکارییەکی زۆر نابینین؛ بەدەر لەمەش هیچ خواستێکی گۆرانکاری نییە؛ لە ڕووی گۆڕانکاری سیاسی و بیرکردنەوەوە هەڵوێستێکی یەکگرتوو نییە. بەدەر لەمە هیچ مانایەکی دیکە هەڵناگرێت.
بڕیاری کۆمیتەی وەزیران هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا دەردەخات
کۆمیتەی وەزیرانی ئەورووپا ماوەی ١٠ ساڵە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ڕاوەستاندووە، بێ کاریگەری کرد. پار دوای ١٠ ساڵ کەوتەوە بیریان. هەرخۆی ٢٥ ساڵی پڕکردووەتەوە، ڕێبەر ئاپۆ دوو ساڵە بە نایاسایی لەوێ ڕاگیراوە. باسی یاسا دەکەن؛ بەگوێرەی یاساکانیان نابێت لە زینداندا بمێنێتەوە. یانی دیلکردنی دیلکراوێکە. دۆخی ئێستا بەم شێوەیەیە.
لەبەرئەوەی کەوتە ئەو دۆخەوە، نەیانتوانی زۆر ئەم دۆخە درێژ کەنەوە. بۆ گۆڕانکاری یاسایی ماوەی ساڵێکیان دا بە تورکیا. نەمانبینی تورکیا هیچ گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە بکات. هەروەها وەزارەتی داد بە ئاشکرا وەڵامی خۆی دایەوە و گوتی، گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە ناکەن.
لەبەرئەوەی دەڵێن، گەر شتەکە ئاوابێت، ئەوا ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێتە دەرەوەی زیندانەوە، ئەمە دەڵێن. وەکوتر بۆ چی و بۆکێی بکەن... یان لە ناو نزیکایەتی ئێستادا هەموو شتەکان زۆر بێ مانان و دابڕاوە لە ناوەڕۆکەکەی. لە ئێستادا دۆخەکە لە بەرچاوە و ناتوانرێت بشاررێتەوە. لە دۆخێکی زۆر نەرێنیندایە.
داخۆ ئێستا کۆمیتەی وەزیرانی ئەورووپا چی دەڵێت؟ وەک نهێنییەک دەیشارێتەوە، هیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە. هەڵبەتە لە کاتی خۆییدا بە قسەی ئەوان، هەموو شتێک ئاشکرا دەکەن، گفتوگۆی دەکەن، دەیدەن بە ڕاگەیاندن، بەڵام تا ئێستا هیچیان پێشکەش نەکردووە. ئاگادارین و لە نزیکەوە بەدادواچوونی بۆ دەکەین. بە دواداچوونی دۆخی یاسایی دەکەین. گەل بە دواداچوونی بۆ دەکات. کورد گەلێکی هەستیارە و بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات.
ئاوا شتەکە دەبینین: بڕیار بدرێت، دەرنجام لەوێوە دەرکەوێت هەڵوێستی ڕێکخراوی بەناو یەکێتی ئەورووپا دیاری بکەن؛ ئەوا نیشانی دەدات چەندە خاوەنداری لە دیموکراسی دەکەن، یان چەندە دوورن لە دیموکراسییەوە. یانی شتەکە وەک لێپرسینەوە و ئەزموونێکی مێژووییە.
لەم بابەتەدا دەتوانین ئەمە بڵێین: گەر هەندێک هەڵوێستی وەک 'سەرقاڵکردن' نیشان بدرێت، ئەوە مانای چی دەگەیەنێت؟ ئەمە بە هاوبەشی تاوان گوزارشتی لێ دەکرێت. تا ئێستا بەم شێوەیە بووە. لە ڕابردوودا هەموو لایەنەکان کە دۆخەکەیان بە شێوەیەکی درووست هەڵسەنگاندووە، هەڵوێستێکی لەم شێوەیەیان نیشان داوە. ئەم هاوبەشی تاوانە زۆر بەڕوونی دەردەکەوێت. کەوتبووە پێگەی هاوبەشیکردنی تاوان.
چی دەبێت؟ ناتوانین شتێک بڵێین. ناتوانین بڵێین 'با بەم شێوەیە بێت'. لەبەرئەوەی لە بابەتی پرسی کورددا یەکێتی ئەورووپا یان دیموکراسی ئەورووپا هەڵوێستێکی ئەرێینی و چالاکییان نیشان نەداوە.
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٨دا ڕوویکردە ئەورووپا و چووە ڕۆما کە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی ئەورووپا. بۆئەوەی سیاسەت بکات و لە چارەسەری پرسی کورددا ڕۆڵی هەبێت، لەسەر سینی زێڕین دەرفەتێکی پێشکەشی ئەورووپا کرد. کەچی یەکێتی ئەورووپا خاوەنداری لێ نەکرد. ناچاربوو، ڕێگەی ئیمراڵی نیشانی ڕێبەر ئاپۆ دا. نزیک بووەوە لەوەی ڕێگەی سێدارەی پیشان بات. بە دێوێکی دیکە؛ ئەوانەی ئەوەندە لە دژی لە سێدارەدانن، ڕێبەر ئاپۆییان خستە نێو ژینگەی لەسێدارەدانەوە. هەرگیز سیاسەتی ئەورووپا لە بیرناکەین، بە تایبەت ئەوانەی ئەڵمانیا کە لە کاتی دادگایکردنی ئیمراڵییدا بە گوتنی 'بۆچی شەڕ ڕوونادات' لە جێگەی خۆیان دانیشتبوون. هەرگیز ئەو کاتە لە بیرناکەین. زۆر بەڕوونی بینیمان سیاسەتیان چییە، خاوەنداری لە چی دەکەن؛ ئەم سیستەمی شەڕ و ناکۆکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە لایەن کێوە، بۆچی و چۆن ئافرێندراوە و کێ سوود لەم شەڕە وەردەگرێت. هەرگیز ئەمە لە بیرناکەین.
پێویستە مرۆڤ هەمیشە لەناو چالاکیدا بێت
بێگومان ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی سەیری خۆمان دەکەین. کۆمەڵگە، ژن و گەنجانی کورد بە بەرپرسیارییەوە هەڵسوکەوت دەکەن. ئەم بەرپرسیارییە پێویستە بەردەوام بێت، بەهێزتر ببێت. ئەمڕۆ ڕۆژی وەستان نییە؛ ڕۆژگارێکە کە پێویستە مرۆڤ بەردەوام لە چالاکیدا بێت. لە باکوور، لە ڕۆژئاوا چالاکی هەن؛ پێویستە نەوەستن. بە تایبەتی تاوەکو بڕیار دەدرێت-لە ١٧ـی مانگدا پێویستە کورد لە هەموو شوێنێک لەسەر پێ بێت. پێویستە لە گۆڕەپانەکان بێت، داوای هەڵوێست بکات. پێویستە داوای دادپەروەری و دیموکراسی لە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا بکات. بۆ ئەمەش لانیکەم پێویستە داوای بەجێهێنانی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ بکات. پێویستە داوایان لێ بکرێت، بەسەر تورکیادا بیسەپێنن، کە هەموارکردنەوەی یاسایی بکات.
بۆ ئەمەش پێویستە بەردەوام چالاکی ئەنجام بدرێن. گەلەکەمان، دۆستانمان پێویستە ئەم ڕۆژانە بە باشی هەڵبسەنگێنن، هەڵویستی خۆیان بە ڕوونی نیشان بدەن. دۆخێکی لاواز و بەرتەسک پێویستە بوونی نەبێت. هەروەها پێویستە لەمەودوا بەردەوامی بکەین. کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هاتووە، تێشپەڕیوە. ئەمە چیتر پڕوپاگەندەیەک نییە. داخوازییەکی ئاسایی نییە؛ داخوازییەکە، کە پێویستە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە داخوازییەکە، کە پێویستە بەردەوام چالاکی بۆ ئەنجام بدرێت. داخوازییەکە، کە جێبەجێنەکردنی مایەی قبووڵکردن نییە. لەبەرئەوە پێویستە گەلەکەمان، ژن، گەنج و دۆستانمان لەم ڕۆژە مێژووییانەدا بە بەرپرسیارێتی هەڵبستن و بەردەوام چالاکی ئەنجام بدەن. هەم داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەم مافی هیوا، هەم شتی جیاواز، پێویستە داخوازییەکانیان ڕابگەیەنن و بیسەپێنن.
کۆمیسیۆن لە ئێستادا جەوهەری ئەم کارە خاڵی دەکات
کۆمیسیۆن چاوەڕوانییەکی دروستکرد. وەکو ئەوەی دەویسترێت، نەبوو. بە یاسا دانەمەزرا. بەڵام بەشداربوونی هەموو پارتەکانی تر شتێکی دەبەخشی. هەندێک گفتوگۆی گرنگیش کران. بەڵام هەمووی بەم شێوەیە نییە. واتا بەپێی کات کەوتە دۆخێکەوە، کە نەپەرژێتە سەر جەوهەری پرسەکە، ناو لە پرسەکە نەنێت و دیار نەبێت کە بە چییەوە سەرقاڵ دەبێت. ناوی 'کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی'ـە. بەڵام لەسەر دیموکراتیکبوون ڕاوەستە ناکات؛ دەڵێت 'هەر خۆی دیموکراسی هەیە. هەر خۆی خوشک-برایەتی هەیە. ئەگەر ئەم کوردە گیر نەبێت، ملکەچمان ببن، چەندە خۆش دەبێت، خوشک-برایەتی بەهێزتر دەبێت. پاشان پشتیوانیی نەتەوەیی بەهێز دەبێت." بەم شێوەیە نابێت. بۆ ئەم مەبەستە پێویست بە دامەزراندنی کۆمیسیۆن ناکات. ئەمە خاڵیکردنی جەوهەری بابەتەکەیە. پووچکردنی پرۆسەکەیە. بەم شێوەیە نابێت.
بۆ نموونە، یەکێک لە گرنگترین شتەکان، هەڵوێستی سەرۆکەکانی پێشووی پەرلەمان و قسەکانیان بوو. سەرۆکی نوێی پەرلەمان نوعمان کورتولموش پێویستە ئەوانە لەبەرچاو بگرێت.
ئەوان پەرلەمانیان بەڕێوەبرد. کەسێک و دوو کەس نەبوون، ژمارەیان زۆر بوو. وەک بڵێی تێڕوانینیان هاوبەش بوو. وتیان'با کۆمیسیۆن ناو لە پرسەکە بنێت'. بە باشی پێناسەی خۆی بکات. زوو کار بکات. یانی، بڵێت 'کۆمیسیۆنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونە'. ئەمەیان بە ئاشکرا وت و ئاماژەیان پێدا، کە بۆ تورکیا دەرفەتێکە. بەڵام دیارە لەوە نیگەران بوون، لە پێگەی دەسەڵاتەوە ناڕەزایەتی هات. هەرچەندە ناڕەزایەتی نییە، ئەگەر بەڕاستی مەبەستییانە، بیر لە پرۆسەکە دەکەنەوە، پێویستە ئەمە بکەنە ئامڕاز، لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوی بکەنەوە.
دەبوایە بیکەنە ئامڕازی بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە لە پرۆسەکە. ئەو کەسانە ئەم دۆخەیان لەبەرچاو گرت و گوزارشتیان لێ کرد. بەڕاستی گرنگ بوو. ئێمە زۆر هێژامان بینی. بەپێی پێویست لە ڕای گشتیی تورکیادا بڵاونەبوویەوە. دەبوایە بڵاوبێتەوە. بەڵام بەم شێوەیە نابێت؛ خەریکە لەدەست دەردەچێت. لایەنێکی ئەوەیە.
بۆچی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت بچێتە کۆمیسیۆن؟
لەلایەکی ترەوە هێشتا دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نەکراوە، کە وەکو بەردەنگی سەرەکی، ئەو داوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی کرد. دیار نییە، ئاخۆ دیدار ئەنجامدەدەن یان نا. زۆر پارتی داوای ئەمەی کرد. پارتی دەڤا داوای کرد، پارتی گەلەجەک داوای کرد، مەهەپە داوای کرد، بەڵام کۆمیسیۆن هێشتا ناتوانێت بڕیار بدات. دیارە کە هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ئاکەپەوە. هەوڵی دەدا ئەم دۆخە بە تەواوی بخاتە ئەستۆی جەهەپە. بەڵام نا؛ ناتوانێت کەس بخەڵەتێنێت. لە ئەستۆی ئاکەپە دەمێنێتەوە. ئاساییە. ئاکەپە ناتوانێت ئەم دۆخە بخاتە ئەستۆی کەس. هێشتا قسە لەسەر ئەوە دەکرێت، ئاخۆ گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرن یان نا، چەند ئەندام بچێت؛ قسەی لەم شێوەیە بەڕاستی دوورە لە عەقڵەوە، مایەی تێگەیشتن نین.
کوا، دەوڵەت باخچەلی وتبووی، 'با بێتە پەرلەمان، سیاسەت بکات؛ با لە گرووپی دەم پارتیدا قسە بکات؛ با ببێتە سەرۆک'. هێشتاش دەیڵێت. دەڵێت 'من لە پشتی ئەم شتەم'. وەکو سەرۆکی گشتیی مەهەپە، وەکو سەرۆککۆماریش تەیب ئەردۆغان وتیان، ئەمە سیاسەتێکی دەوڵەتە و خاوەندارێتییان لێکرد. بەڵام کوا جێبەجێکران؟ قسەکانی دەوڵەت باخچەلی جێبەجێ دەکرێن؟
وەکو تر قسە لەسەر چوون و نەچوون بۆ ئیمراڵی دەکەن. بۆچی هەموو کەسێک دەچێتە کۆمیسیۆن، لە کۆمیسیۆن قسە دەکات، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت بچێت؟ بۆچی دەرفەت ناڕەخسێنرێت، کە ڕێبەر ئاپۆ بچێتە کۆمیسیۆن و قسە بکات؟ بۆچی لەمە دوور دەخرێتەوە؟
ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شوباتدا بانگەوازی کرد. پەکەکە لە ماوەی دوو مانگ و حەوت ڕۆژدا وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە. چی گوت؟ پەکەکە کۆنگرەی خۆی بەست، لە ئەنجامدا بڕیاریدا، کە کۆتایی بە بوونی ڕێکخستنیی خۆی بهێنێت، ستراتیژیی تێکۆشانی چەکداری ڕاگرت و ئەمەی دەستبەجێ بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی ئەم 'پرۆسەی دەوڵەت'ـەی لە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـدا ئاشکرا کرد. نزیکەی ١١ مانگی بەسەردا ڕۆیشت. هیچی لێ جێبەجێ نەکرد. وەکو تەڤگەر، وەکو پەکەکە، ئێمە لە دوو مانگ و حەوت ڕۆژدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆمان بەبێ کەموکوڕی جێبەجێکرد. دەوڵەت باخچەلی خۆی بانگەواز دەکات و دەڵێت، 'ئێمە بەیەکەوە هەڵسوکەوت دەکەین'. بەڵام هیچکام لە قسەکانی جێبەجێ ناکرێت. هەربۆیە پێویستە دۆخەکە بە شێوەیەکی جددی لێکدانەوەی بۆ بکرێت. ئەم کارە بەم شێوەیە نابێت. پێویستە بە شێوەیەکی دروست مامەڵە نیشان بدرێت.
پێویستە پرۆسەکە بچێتە قوناغێکی نوێوە
ڕێبەر ئاپۆ ویستی ئەم نزیکایەتییە سەرڕاستبکاتەوە، هەڵوێستەکە ڕوون بکرێتەوە و هەمووکەسێک بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن. ئێمەش لەگەڵ ئەو بۆچوون و هەڵوێستەین. ئەگەر سەرقاڵکردن، و فێڵ و تەڵەکە هەبێت، دەبێت ئیدی کۆتایی پێبێت! واتە کۆتایی نەهاتووە. هەرکەسێک بیر لە چی دەکاتەوە، دەیەوێت چی بکات دەبێت هەڵوێستی خۆیان بە شێوەیەکی ڕوون نیشان بدەن. با پرۆسەکە بچێتە قۆناغێکی نوێوە. بەمەش دەگوترێت 'قۆناغی دانوستان'. گەشتۆتە ئەم ئاستە. کاتێکمان دیاریکردبوو؛ هێزمان دەکشاندەوە، گرووپی سەرەتامان هێنایە سنوور، دەرمان کردن. ئەوانی دیکە هەنگاویان دەنا. چونکە لایەنی بەرانبەر هیچی نەکرد، پرۆسەکە وەستا.
ئێستا وەک لایەنی پەکەکە، وەک لایەنی کورد، ئەوەی پێویست بوو بکرێت، بە خێرایی کردمان، بەڵام بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت؛ بۆ دیموکراتیزەبوون، خوشک-برایەتی بەدی بهێنرێت، بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت. دەبێت هەنگاو بەرەو دیموکراتیزەبوون بنێت. ناڵێین 'با فڵان شت بە کورد بدەن'. با دیموکراسی لە تورکیا بەدی بێت. با خوشک-برایەتی لە تورکیا بە دی بێت، ببێت بە یەک. ئەگینا مەترسی سیاسی دیارە. ئاشکرایە ئیسرائیل چی دەکات، جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گەشتۆتە چ ئاستێک. پێشتر هەڵسەنگاندنمان بۆ کردووە. پێویست ناکات دووبارەی بکەینەوە. هەرکەسێک بتوانێت کەمێک بیر بکاتەوە، لە ڕاستییەکان تێدەگات، دەیانبینێت.
لە دۆخێکی وادا سەرقاڵکردن، هەنگاونەنان و لە میدیادا تاوانبارکردنی پەکەکە بە گوتنی 'پەکەکە هەنگاونانێت' و فریودانی مرۆڤ، بەکارهێنانی زمانی ژەهراوی هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە. شتێکی ڕاست نییە.
بڕوانن، بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان نیشانداوە. هەر لە سەرەتاوە ئەمەمان کردووە. ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد؛ وەک پەکەکە هەندێک شت هەیە دەتوانین بکەین و هەندێک شت هەیە ناتوانین بیکەین وەک بەڕێوەبەریمان بە ڕوونی باسیکرد. بۆ ڕای گشتی ڕامانگەیاندووە. پێش ڕای گشتی بە ڕێبەر ئاپۆشمان گوت. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ داوای لێکردین بۆ نموونە 'کۆنگرە لەسەر ئەم بنەمایە کۆبکەنەوە'، نەمانگوت 'ناتوانین بیکەین'. کاتێک ویستی، گوتمان 'دەتوانین کۆنگرە ببەستین، ئەم بڕیارانە بدەین، بەڵام ناتوانین جێبەجێیان بکەین’. گوترا 'باشە، با بکرێت، بڕیار بدرێت' و کۆنگرەمان بەست و بڕیارەکانمان دا. لە کۆنگرەکەدا بڕیارێکمان لەسەر سێ خاڵ دا. بڵاومان کردەوە؛ هەمووکەسێک بە دڵ خۆشییەوە پێشوازی لێدەکرد: بە تایبەت دەوڵەت باخچەلی، سەرۆککۆماری تورکیا تەیب ئەردغان، چەندین بازنە... واتە بە ئەرێنی پێشوازی لێکرا.
دەوڵەت باخچەلی ڕاست دەڵێت، 'پەکەکە، ڕێکخستن داواکارییەکانی ڕێبەری دامەزرێنەری بەبێ کەموکوڕێ جێبەجێ کردووە. هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی تەواو هەیە. هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی نەبینراوە'. باشە بڕیارەکانی ئەوکاتەی کۆنگرەکەمان چیبوون؟ یەک: کارەکانی پەکەکە ڕادەگرین، کۆتایی بە ڕێکخستنی پەکەکە دەهێنرێت. دوو: بە ستراتیژییەوە کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دەهێنین؛ ستراتیژی سیاسەتی دیموکراسی جێبەجێ دەکەین. سێ: جێبەجێکردنی ئەم دوو بڕیارنامەیە تەنها بە بەڕێوەبردنی پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ بە دی دێت. ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت جێبەجێیان بکات. هەروەها ڕێبەر ئاپۆش کاتێک دەتوانێت جێبەجێیان بکات کە بناغە یاساییەکان درووست بکرێن. ئەمانە پەسەندکران. لێرەدا دەبێت خاڵی سێیەم جێبەجێ بکرێت.
بەڵام جێبەجێ نەکراوە. ئێستاش دەڵێن 'پەکەکە فڵان شت ناکات، پەکەکە ئەمە ناکات'. پەکەکە کۆتایی بە هەبوونی خۆی هێناوە. خاڵی سێیەم مانای چییە؟ ئێمە بەڕێوەبەری ڕادەستی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە لە دەستی ڕێبەر ئاپۆدایە. ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، 'دەمەوێت ئەمە بکەم. هەموویان جێبەجێ دەکەم'. بەڵێنی ئەمەی دا، بۆ ئەمە خەبات دەکات، بەڵام لە سیستەمی دیلگرتنی ئیمراڵیدا زیندانیکراوە. پارێزەران شەش ساڵ جارێک سەردانی بکەن. بەمجۆرە چۆن بڕیاری کۆتاییهێان بە هەبوونی ڕێکخستنی پەکەکە و کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری بەڕێوەدەچێت؟ ئەمە مەحاڵە. لەسەروو ئەوەشەوە هەڵدەستن و بانگەواز دەکەن و دەڵێن 'چەکەکانتان دانێن و وەرن.'

.jpg)