موچەی مانگی حەوتی هەرێم ئامادەیە تەنها رەزامەندی تەیف سامى ماوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ماڵپەری "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادەرەوە بڵاویكردووەتەوە: پارەی کاش ئامادەیە بۆ موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوانی رەزامەندی وەزیری دارایی دەكات بۆ رەوانەكردنی، ئەویش مەرجی هەیە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، مەرجی وەزیری دارایی عێراق بۆ رەوانەكردنی موچە، پابەندبونی حکومەتی هەرێمە  بە رادەستكردنی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی لە ماوەی 48 کاتژمێردا، لە گەڵ چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆو قبوڵکردنی ئەو چارەسەرە یاساییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە دەردەچێت.

هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە کراوە پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، دەستبەجێ مووچەی مانگی تەممووز و ئابی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

لەئێستادا پرسی داهاتی ناوخۆ، لەدوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان وەک دووەم لەمپەری بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کێشەی لەسەرە، پرسەکە دراوە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت تا ڕای یاسایی لەسەر بدات.

 ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کرا و بێ ئەنجام کۆتایی هات. لەکاتێکدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت ماف بە هەرێمی کوردستان دەدەن نەک عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار