یەكێتی مامۆستایان لەسەر موچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن داوا دەكات كێشەی موچە چارەسەر بكرێت و پلە بەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بەبۆنەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن داوا دەكات، بۆئەوەی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەباشی بەڕێوەبچێت، پێویستە كێشەی موچە چارەسەر بكرێت و مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت و تێكەڵ بە ئەجێندای جۆراوجۆر نەكرێت، داوا دەكات پلە بەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە.

لە بەشێكی تری داواكارییەكاندا هاتووە، ئەو مامۆستایانەی گرێبەستن بكرێن بە هەمیشەیی و سود لەو مامۆستا وانەبێژانەش وەربگیرێت كە گرێبەستیان بۆ نەكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار