مەسرور بارزانی: ڕێککەوتن لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت و حکومەتی فیدراڵی کراوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند "گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردوامن. وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک ئاستەنگیمان دروست نەکردووە.

ئەمڕۆ شەممە، 20 ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش ڕایگەیاند "گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردوامن. وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک ئاستەنگیمان دروست نەکردووە و هەموو پابەندییەکانمان جێبەجێ کردوون.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو  وەک ئەوەی ئاگادار کراومەتەوە، لە کۆتا گفتوگۆکاندا، ڕێککەوتنێک لە نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیدا کراوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێکی زۆر باش بۆ نەهێشتنی ئاڵنگارییەکان. 

سەرۆکى حکومەت وتیشى: هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم ڕێککەوتنە ببێتە واقیع و حکوومەتی فیدراڵیش پابەندییەکانی خۆی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات و چیدیکە پرسی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵی ڕۆژنامەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار