سەرۆکى حکومەت جووتسایدی شێخان - لالشی کردەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک وەزیران ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژی لە شێخان دەکاتەوە کە بە بەرزترین کوالێتی و ستانداردی جیهانیی دروستکراوە.

ئەمڕۆ شەممە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی گرنگ دەکاتەوە کە جووتسایدی شێخان - لالشە، کە بە ماوەیەکی کورت و بە بەرزترین کوالێتی و ستانداری جیهانیی دروستکراوە. 

سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد، کە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو پڕۆژەکەیان جێبەجێ کردووە و پیرۆزبایی لە خەڵکی دەڤەرەکەش کرد و هیوای خواست سوود و کاراسانییەکی باشیان بکات لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.

هەروەها وتیشى: چەند ئێمە بتوانین خزمەتی میللەتی خۆمان بكەین، پێكەوە دەتوانین بەختەوەرتر ببین. ئێمە دەمانویست پشتیوانییەكی زیاتر لەسەر ئاستی حكومەتی فیدرالی بۆ هەرێمی كوردستان بكرابایە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەی كە ئێمە بینیمان، دیسان پڕۆژەكانی ئاوەدانی لێرە ڕانەگیران، بەشێكی زۆری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە باوەڕێكی زۆریان بە حكومەتی هەرێم هەیە و ئەم پرۆژەیان جێبەجێ كرد.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لەماوەی كابینەی نۆیەمدا، 718 پرۆژەی ڕێگاوبان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون كە گوژمەی سەرجەم پرۆژەكان، تریلیۆنێك و 31 ملیۆن دیناری عێراقی بووە و، بەهۆیەوە دووهەزار و 861 كیلۆمەتر ڕێگای نوێ كەوتووەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.

لەلایەکی دیکەوە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند،  هەفتانە ژمارەیەک پرۆژە دەکەوێتە خزمەت هاونیشتمانییان،  عەلی تەتەر گوتیشی، بەشی زۆری ئەو پرۆژانەی لە دهۆک دروست کراون پشکی شێر بەر قەزای شێخان کەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار