مەسرور بارزانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات
.jpg)
3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە مامۆستا، قوتابییان و دایک و باوکان دەکات بابەتی نیشتیمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێکی زۆری گرنگ لە سیستەمی پەروەردەیی لە هەر قوتابخانە و ماڵێکدا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابخانەی (دمدم)ـی زاخۆ لێ دا و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەموو قوتابی و مامۆستایان و هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەم. دەستخۆش لە دایک و باوکان دەکەم بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانەکان. دڵنیام ئەم قوتابییانە لە داهاتوودا دەبنە سەرکردە و وڵاتەکەمان زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەن."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دا و لە وتارێکدا ڕایگەیاند "داوا لە مامۆستا، قوتابییان و دایک و باوکان دەکەم، بابەتی نیشتیمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێکی زۆری گرنگ لە سیستەمی پەروەردەیی لە هەر قوتابخانە و ماڵێکدا. وڵاتی ئێمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە، پێویستە بە پاکی بهێڵینەوە."
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:-
خزمەتی زیاتر بە هاونیشتمانیانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین.
گۆڕانکاری گەورە لە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کراوە.
سیستمی ئی پەروەردە یەکێکە لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی کەرتی پەروەردە.
زیاتر لە 200 قوتابخانە دروستکراون و دووهەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە.
داوا لەمامۆستایان دەکەین، بابەتی ژینگە و نیشتمان پەروەریی بکەنە بەشێک لە ئەولەوییەت لە ناوەندەکانی خوێندن.

