دادگای تێهەڵچونەوە سزاکەى شاسوار عەبدولواحیدی کەم نەکردەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکى ئاگادار ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد و کەمینەکردەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، لە دادگای سلێمانی، لە سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ، لەسەر کەیسی شادی نەوزاد سزای پێنج مانگ زیندانی بۆ تاوانبار دەرکرا.

کێشەی یاسایی ئەم کەیسەی شاسوار عەبدولواحید بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی شادی نەوزاد لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان جیا بووەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لەلایەن شاسوارەوە بە نامەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ڕووتی لێکراوە و لەسەر ئەو هەڕەشانەشی لێیکراوە سکاڵای یاسایی تۆمارکرد. 

شاسوار عەبدولواحید لە شەوی 12ـی ئابی 2025، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان بە تۆمەتی "ناوزڕاندن و هەڕەشەکردن" دەستگیر کراوە، پێشووتریش چەندین جار سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ بەردەم دادگا بانگهێشت کراوە؛ بەڵام ئامادە نەبووە، بۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، کە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بوو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، ماددەکە تایبەتە بە هەڕەشەکردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار